هێرش بۆ سەر ئەفرین،هێرشە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە روژئاوای کوردستان و هەموو ئازادی خوازان و گشت گەلی کورد و ئەبێتە پەڵەێکی رەش بە نێو چاوانی کومەڵگای نێودوڵەتیەوە ئەگەر بێت و لە ئاست ئەو دوژمنکاری و هەرەشانەی دەوڵەتی تیروریستی تورکیا بێدەنگ بن.
گەلی کوردستان ئەورۆ پێشەنگی شورشی گەلانی سوریا دەکات و بۆتە جێگای ئومید بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە بە هموو چین و توێژەکانیەوە، بۆێە هێز و دەوڵەتە داگیرکەرەکانی خاکی کوردستان لە سەرەوەی هەموویان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە رێبەری ئەردوخان چاویان بە ئەو سەرکەوتنە هەڵ ناێەت و کەوتونەتە پیلانگیری بە هاوکاری گروپە تیروریستەکانی هاوپەیمانیان و بە نیازن شورشی گەلی کورد لە روژئاوای وڵات بخەنە بەر مەترسی و نەێەڵن ئامانجەکانی خوی کە رزگاری نەتەوەکەمانە بپێکێت.
دەوڵەتی تورک پێشتر پیلانەکانی خوی دژی گەلی کورد و شورەشەکەی لە روژئاوای کوردستان لە رێگای داعش و بەرەی نوسرە و هێزە تیروریستەکانیتری ناو سوریاوە جێبەجێ دەکرد بەڵام لە بەرانبەر هێز و ئیرادەی شورشگیرانەی گەلی کورد و کوران و کچانی ئازا و بە جەرگی نیشتمانەکەمان تێک شکان و بە چۆکدا هاتن .

هاو نێشتمانان خەڵکی خۆڕاگر و بەشەرفی کوردستان!

سەرکەوتنەکان و دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە روژئاوای کوردستان و دەنگدانەوەی شورشی کورد لە ئەو بەشەی وڵات بە هەموو جیهاندا روژ لە گەڵ روژ دەوڵەتی تورک و ئەردوخانی هارتر و فاشیستر کردوە و پیلانگیرەکانی لە کۆبانێ و مەنبج و رەققە و شوێنەکانیتر روبەروی شورش و بەرخوەدانی گەلی کورد بووەوە و تێک شکا ،بۆێە ئەورۆ دەوڵەتی تورک و ئەردوخان و هاوبیرەکانی وە ناڵە کەوتوون و بە نیازن پەلاماری شاری کورد نشینی ئەفەرین بدەن و خەڵکەکەی ئاوارە و  خاکەکەی وێران بکەن.  
هێرش بۆ سەر ئەفرین لە لاێەن دەوڵەتی دوژمن بە کوردی تورکەوە هێرشە بۆ سەر بست بە بستی خاکی کوردستان و هەموو ئازادی خوازان،بۆێە ئەرکە لە سەر شانی هەمووان خاونداریەتی لە دەسکەوتەکانی کورد بکەین هەتاکوو دەوڵەتی تورک  ناچار بێت دان بە مافە رەواکانی گەلی کوردا بنێت و دەست لە هەرەشە و داگیرکاری خاک و وڵاتەکەمان هەڵگرێت .
ئێمە پشتگیری تەواوی گەلی کورد و شورشە رەواکەی لە ئەو بەشەی وڵات دەکەین و هێرش و هەرەشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر عەفرین شاری پیکەوە ژیان و کورد نیشینی کورد مەحکوم دەکەین و بە هێرشی دەزانین بۆ سەر هەموو کوردستان.

سازمان یاری کورد(یارسان)

ئەنجومەنی یەکێتی شورشگیرانی کوردستان

 

Likes(4)Dislikes(0)