خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ له‌سێداره‌دانی رامین و زانیار و لوقمان هاوخه‌می ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی هاوخه‌می نامه‌كه‌ ….
زۆر بەداخەوەم

هێندەی هەموو دنیا بەداخەوەم بۆ ڕامین و زانیار و لوقمان ، نەدەتوانم هیچ بڵێم و نەدەتوانم هیچ بنوسم ، نەخودا گوێی لەنزاکانم گرت و نەعەبدەکانیش گوێیان بە تکا و ڕجا و پاڕانەوەی دایکانەمدا بۆ پاراستنی گیانی ڕۆڵەكانم.

ئازیزەکانم ڕامین و زانیار و لوقمان… خۆزگە دەمتوانی لەپشتی شیشەکانی زیندانی ڕەجایی دەرتانبهێنم و بەدایکتان شادبکەمەوە ، بەداخەوە نەمتوانی جگە لەچەند مانگێک زیاتر مانەوە لەژیان شتێکی زیاترتان بۆ بکەم…!!

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و دایک و بنەماڵەی هەرسێ ئازیز و هەمیشە زیندوو دەکەم و تەمەنا دەکەم جێگەیان بەهەشت بێت..

ڕوحتان شاد ڕۆڵە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی ووڵات کاروانی خەباتی ئێوە بەردەوامە و مەشخەڵی تێکۆشانتان بەدەستی گەنجانی کوردەوە بۆ هەمیشە بەبڵندی دەمێنێتەوە و خامۆش نابێت………….

شـانـاز ئـیـبـراهـیـم ئـەحـمـەد

Likes(1)Dislikes(0)