ماوەی چەند ساڵێکە بە بیانوی جۆرا و جۆر  هەرێمی ژێر دەسڵاتی ئێوە کە بە زوومی زەرد ناسراوە بۆتە کوشتارگا و بەندیخانە بۆ رۆڵەکانی روژهەڵاتی نیشتمان و ئێوەش لە ئاست ئەو کردەوانە گوێ خۆتان دا خستوە و چاوتان نوقاندوە.

بە ئاگاداری ئێوە دەگەێنین دو تێکوشەری کوردی روژهەڵات بە ناوەکانی جەلال مەحەمەدی و وریا خورشیدی کە بە شێوەێک لە شێوەکان پێوەندیان بە حزبی ئێمەوە هەێە بە فەرمانی لاێەنێک کە بەشێکن لە هێزەکانی پاراستنی ئێوە دەست بە سەر کراون و لە چاڵە رەشەکانی سەر بە ئێوەدا بەند کراون بێ ئەوەی مافی پارێزەریان هەبێت و بتوانن دیفاع لە خۆیان بکەن.

ئاگاداری خەڵکی کوردستان دەکەینەوە کە کە ئەو تێکوشەرانەی روژهەڵات بە بیانووی سیخوری کردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کراون و توشی جورها ئەزیەت و ئازار بوون لە لاێەن پارتی دێمکراتی کوردستانی ئێراقەوە.

ئێمە چەند پرسیارێک لە پێوەندی سیخوری کردن و سیخوران دەخەینە بەر دەستی بەرێوەبەرانی پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراق.

گەلۆ ئێوە سیخۆر دەگرن و دژی سیخورانن؟

ئەگەر بە راستی ئێوە دژی سیخور و نەوکەرانی بێگانە بن لە سەر خاکی کوردستان دەبێت پێش لە هەموو کەسێک خۆتان ڕادەستی دادگای گەل بکەن هەتاکوو لێکۆڵینەوە لە سەرکردە و بنکردەتان بکرێت و بە سزاتان بگەێنن.

ئەگەر ئێوە دژی داگیرکەر و سیخوری دگیرکەرانن سولێمان موعینی ،سمایل شەریف زادە و مەلا ئاوارە بە دەستی کێ و بە فەرمانی کێ  شەهید کران ؟

ئەگەر ئێوە دژی سیخوری ئێران و کۆماری ئیسلامین چە لاێەنێک بوو هاوکات لە گەڵ فەرمانی جیهادی خومەینی خوێن رێژ دژی گەلی کوردستان لە روژهەڵات بە جامانەی سوورەوە پێش سپای پاسداران کەوت و منداڵی داماوی کوردی لە نازی باوکێتی بێبەش دەکرد؟
هەر بە راستی ئێوە دژی داگیرکەر و سیخۆرن؟ ئەی کێ بوو پێش تانک و دەبابەی رێژیمی فاشیست و دڕندی سەدام حسین کەوت و هەولێر و پەرلمانی کوردستان کە بە خوێنێ سەدان پێشمەرگەی قارەمانی کورد رزگار کرابوو دا بە دەست ئەرتەشی ئێراقەوە ؟
ئێوە سیخور دەگرن و بەندی دەکەن؟ گەلوو کێ و چە لاێەنێک بوو پێش عەسکەر و ژاندارمەی تورک کەوت و تێکوشەرانی قارەمانی باکوری کوردستانی کردە ئامانج و بە سەدان کوڕ و کچی نیشتمانی ئێمە کە بۆ ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی چەکیان هەڵگرتبوو شەهید کرد یان بە دیلی ڕادەستی  تورکی فاشیست و دوژمن بە کوردی کرد؟
ئێوە دژی سیخۆر و خائینانن کێ و چە لاێەنێک بە فەرمانی تورکی فاشیست لە سنوری باشور و رۆژئاوای کوردستان خەندەقی لێدا و هێرشی کردە سەر شەروانانی  کورد  لەروژئاوای کوردستان ؟
هەر بە راستی ئێوە دژی خائین و کورد فروشانن بۆ فەرماندکانی خۆتان و بەرێوەبەرانتان ناگرن و بەندیان ناکەن کە لە چرەکە ساتێکدا برا کوردە یەزیدیەکانی ئێمەیان فروشت  ؟
ئێمە باش دەزانین ئێوە قەت جورعەتی ئەوەتان نەبوە و نیە سیخور و خائینان بە وڵات بگرن و سزایان بدەن ئەگەر وا نەبواێە ٤٠ بنکەی میتی تورک لە ژێر دەسڵاتی ئێوە سیخوری گەل و شۆرشی کوردستانی نەدەکرد.
ئێمە لە رێگای ئەم بانگەوازەوە داوا لە پارتی و سەروکی پارتی مەسعود بارزانی دەکین بێدەنگی بشکێنن و ڕای گشتی بە لارێدا نەبەن و ئەو دەستانەی لە پشت تیرور و بێسەر و شوێن کردنی کوردانی روژهەڵات بە گشتی و کوردانی ئیلام و کرماشانن بە تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکار بکەن و هاورێە بەند کراوەکانی ئێمە ئازاد بکەن تا بە بنەماڵە و هاورێەکانیان شاد ببنەوە و لە ئەرکی پیروزی خۆیان لە رێزەکانی یەکێتی شۆڕشگێران بەردەوام بن.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ٢٠.٩.٢٠١٩

Likes(7)Dislikes(0)