بۆ برا یه‌زیدیه‌کان ،کرستیانه‌کان،جووه‌کان ،زه‌رده‌شتیه‌کان،مووسڵمانه‌کان، سابیه مهنداێی ،عه‌لویه‌کان،تورکمانه‌کان.
کوردستانیانی به‌ڕێز،
پێکهاته‌کانی ئاین وئۆل و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌کانی کوردستان
له پێناو ڕێزگرتن له کورد کوردستانیان و له پێناو ڕێگرتن له بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر به یارسانه‌کان (کاکه‌ییه‌کان ).
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بۆنه‌ی بێ رێزی و هێرش کردنه سه‌ر ته‌نیا جه‌م خانه‌ی ئاینی یارسانه‌کان (کاکه‌ییه‌کان ) له شاری شاباد سه‌ر به پارێزگای کرماشان که رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ۲۷/۲/۲۰۱٦ له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو سه‌ر به ڕژێمی ئیسلامی ئێران .داواتان لێ ده‌که‌ین هه‌ڵوێستی خۆتان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر نا
ئه‌م بێ ڕێزیه ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر ئێمه بوو سبه‌ینێ به‌رانبه‌ر ئێوه ده‌کرێت . ئێمه بووینه به ئامانجی دوژمنانی کورد چونکه چۆکمان دانه‌نواند و مێژوومان گه‌واهی ده‌ره .
کوردان هاو نیشتمانیان،
به ناوی برایه‌تی و دۆستایه‌تی و کوردایه‌تی ، هیوادارین که هاوزۆزمان بن به مه‌به‌ستی ئیدانه کردن و پشتگیری کردنی ……..له شه‌ممه‌ی یاران….. چ به ده‌رکردنی یاداشتنامه یان به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆ له خۆپیشاندانێکی هێمنانه له به‌رانبه‌ر نۆێنه‌رایه‌تی ڕژێمی ئیسلامی ئێران له نۆڕوه‌ی ، سوید و ئه‌ڵمانیا.
-له وڵاتی ئاڵمان له پارێزگای فرانکفۆرت رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ۱۲/٣/۲۰۱٦ کاتژمێر ۲ هه‌تا ۵دوای نیوه‌رۆ له به‌رانبه‌ر کنسوولخانهی ئیران .
– له وڵاتی سویید رۆژی شه‌ممه له پارێزگای ستۆکهۆڵم رێکه‌وتی ۱۲/۳/۲۰۱٦ کاتژمێر ۱ههتا ۳ دوای نیوه‌رۆ به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی ئیران .
-له وڵاتی نۆروێژ پارێزگای ئۆسلۆ رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ۱۲/۳/۲۰۱٦ کاتژمێر ۱ههتا ۲ به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی ئیران
کاتی سه‌لماندنی دۆستایه‌تی و برایه‌تیه ئێمه‌ش پشت ئه‌ستورین به هه‌ڵوێستان
۱۰ مارس ۲۰۱٦
Likes
(0)Dislikes
(0)


زۆر بە توندى ئیدانەى ئەم کارە قیزەوەنە دەکەم وە پشتگیرى خۆم دەردەبرم بۆ شەممە یاران دەکەم
ئيَمة وةكو مالبةرةكى مةدةنى و جالاكوانةكى بوارى مافى كةمينةكان ئةو كريارة رسوا دكةن، وبةهةموو توانا لةكةل بةدةستهيَنانى مافى يارسان لة هةر شويَنةك و داوايى بةرقرار كرنى ياسا دةكةن . - خدر دوملي