مێژوی ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و جنسی و چەوسانەوەی چینایەتی. ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوپشتیە بۆ خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان و هەلو مەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا..
لە وەها ڕۆژیکداو، هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی ٨می مارس وەک ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەریی خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵەکانی ١٨٥٧و١٩٠٨ زایینی،
کە لە ساڵی ١٨٥٧زایینی به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی حه‌قده‌ست و که‌م کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار،له‌م خۆپیشاندانه‌ له‌گه‌ڵ هێرش زۆری به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که‌ ده‌ستبه‌سه‌رو ژماره‌یەکی به‌رچاویش کوژران وبریندار کران،کە لەگەڵ پۆلیس به‌ره‌و روو بوونەوە، کە لە ڕووداوه دا یادی لە ٨ی مارسی ١٩٠٨ دوای نیو سەدە، ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنین لە شاری نیۆیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بەهۆی هەڵاواردن و هەژاری و گوشاری زۆری کار و هەقدەستی کەم دەستیاندایەوە مانگرتن. خاوەنکار و پاسەوانەەکانی کارگەکە بۆ سەرکوت کردن پێشگرتن لە سەرانسەری بوونەوەی لەناو بەشەکانی تر، ئەو ژنە مانگرتوانە لە شوێنەکەی خۆیان دەستبەسەر دەکەن. بە هۆکاری نادیار ئاگر لە کارگەکە دەکەوێتەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم دەربازیان دەبێت، ١٢٩ کرێکاری ژن لە ئاگردا گیان لەدەست دەدەن،کە واتە مێژوویەکە بۆ نان و ئازادی کە خوێنی تێدا ڕژاوە.

دووەمین کۆنفەرانسی سوسیالیستی نێونەتەوەی ژنان لە ئۆروپا کە بە بەژداری سەد ژن لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە هاتبوون، بە پێشنیازی کلارازتکین ژنە سوسیالیستی ئاڵمانی لە ٢٧ی ئاگۆستی ١٩١٠لە کۆپێنهاک ڕۆژی ٨ی مارسی دەستنیشانکرا وەک ڕۆژی ژن بۆ بەرگری لە مافەکانیان بە گشتی لە بەرانبەر هەڵاواردنی جنسی.
بە هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی دیکتاتۆر و فاشیست لە ئەڵمانیا، و قەدەغە کردن هەر جۆرە ڕێکخرای موخالیف، دەرفەتی پەر سەندنی ئەم ڕۆژەی لاواز کردلە دووای شەڕی جیهانی دووەم، لە وڵاتانی ئوروپای ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٤٠ بۆنەی هەشتی مارس بەڕێوەچوو، وەک نیشاندان خەمخۆری بۆ کێشەکانی ژنان.
بەڵام لە باوەڕی کوردانەی زۆربەی ئێمەدا، ژن وەکوو بەشێکی کۆمەڵگا کە خاوەن ڕێز و پێگەیێکی گرینگە، سەیر دەکرێت. ئەمە بەو واتایەیە کە ژن مرۆڤێکی سەربەخۆیە و نابێ بە پێی ویست و بیری پیاو پێناسە بکرێت و لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانی پیاواندا شێوازی بەدەستهێنانی مافەکانیان بۆ دیاری بکرێت. ئەبێ ژن بەتەواوەتی ئازاد بێ، ئازاد بێ لە دیاری کردنی مافەکانیان و لە چۆنیەتی بەدەستهێنانیان. ئەبێ خۆیان بڕیار بۆ چارەنووسی خۆیان بدەن. ئەبێ بە ویستی خۆیان شێوازی ژیان و تەنانەت خەباتی خۆیان دیاری بکەن.
گەورەترین قوربانی ئاوارەیی و دەربەدەری ناکۆکیەکانن ژنان و منداڵانن. دیاری کردنی جلوبەرگ بۆ ژنان، حیجابی زۆرەملی، دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی، توند و تیژی و تیرۆر لە ژێر ناوی ناموس و شەرەف، نمونەی سەرەکی و ئاشکرا یە کە ڕۆژانە وەک دیاردەی ئاسایی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت.
ئێمە ئەگەر دڵسۆزی ئەوان بین تەنیا ئەبێ بکەن و خۆیان بدۆزنەوە. بەم شێوەیە ژن دەتوانێ ڕزگاری بێت لەم قەیرانە.

داوا لە هەموو ژنان ده که ین کە بە دوور گرتن لە ئایدۆلۆژییە بێگانەکان و بە هەستێکی کوردانەوە، خۆتان ڕێک بخەن و خەباتی بۆ بکەن له پیناو گه یشتن به مافه ره واکانیان. ئێمەش به هه موو شیوه یه هاوکارو پاڵپشتیتان دەکەین.

 3+3+2020 چالاک موحەمەدی

Likes(4)Dislikes(0)