من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە

0
794
ئەم بابەتە سەید حشمەت ئاژەنگ ،میرەبیگی کە یەکیکە لە ساداتی بەرێزی جاماز لە وەلایەتی گۆران نوسیویەتی پێم باش بوو بیکەمە کوردی بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی فارسی نازانن بتوانن کەڵکی لێ وەر بگرن.

(نووسینی عەلی فەزڵی (کەواڵی

ئەوڵ و ئاخر یار

….. من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە
لە سەدەی هەوتمی هیجری قەمەری کاتێک لە هەموو گوشە و کناری دنیا شەر و کێشەی لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهان لە ئارادا  بوو و  وڵاتی ئێران و بە تایبەتی کوردستان لە لاێەن چەنگیزخانی موغول و ئەوڵادانی لە لاێکەوە و لە لایکیترەوە عەرەبەکان و وڵاتە گوی راێڵاکانیان  ناوچەکە کردبوە شوێنی  کێشە و رمبازێنی خویان،لە جەرگەی دڵی کوردستان لە شارەزوری پیروز مروڤێک بە زاتی تەواوە سەری هەڵدا و دژی شەر و ماڵوێرانی بانگەوازی کرد و بانگی لە خەڵک کرد لە باتی مروڤ کوشتن و ماڵوێرانی رێگای ئەوین و خوشەویستی، ئاشتی و ئارامی مروڤ دوستی بگرنە بەر و ئاینی یاری کە هەتاکوو ئەو سەردەم بە باشی نەناسرابوو رەنگ روی تازەی پێ بەخشی و لە بانگەوازێکی گشتیدا رای گەیاند.

soltan ghadimi 01

جێ وە بیر هێنانەوەێە کە بە پێ لێکوڵینەوەێ مێژوو نوسانێک  وەک دوکتور خەسرەو جاف و پروفسور هەمزەیی و کەسانێکتر..ئەنجامیان داوە تەواوی دانیشتوانی باشوری روژهەڵاتی کوردستان کە هەموویان لە نەتەوەی کوردن دوای ئەم ئاینە پیروزە کەوتن.

« هی یار گیانی

از و فدات بام هی دوس گیانی

یاری و مروتا و مهربانی

و صدقه و قروان گیانای گیانی»

 من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە سەردەمانێک عەبدولقادر بێرێزی بە هاورێەکان(یارانی) یاری کرد ،داوود کەوسوار بە بێرێزی وڵامی داێەوە،رێبەر و پێشەوای من سولتان ئیسحاق،داوودی کەوسواری جەریمە کرد و پێ راگەیاند کە ئایین و بیر و باوەری تۆ واتە ئاینی خوشەویستی و ئەوین نەک ئاینی بەد رەوشتی و بێرێزی.

« شیرین گفتار بو

یار کسیون شیرین گفتار بو»

من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە کاتێک پیر میکایل دەودان بۆ شەرکردن دژی یاران چووبوە پردێوەر و هات و هاواری دەکرد و قسەی ناشیرینی بە یاران دەوت سولتان ئیسحاق فەرمووی! یاران مزگانی وەش دەنگێ مەێوو….سەدای(دەنگ)هەی دیار سەرهنگێ مەێو!سولتان ئیسحاق بە روێکی خوش و باوشێکی ئاوەڵاوە پێشوازی لێ کرد و لە گەڵ خواردنێکی بە لەزەت واتە ماسی سورکراو میوانداری کرد،پیر مکایل دەودان  کاتێک هەڵوێست و رەوشتی جوانی سولتانی بینی بووە هاوبیری یاران وبووە یەکیکیش لە نزیکترین هاورێەکانی سولتان ئیسحاق و بووە یەکیک لە جێگرانی داوود کەوسوار و بووە کەسێک کە وەک دەلیلی باوەردارانی یارسان ئەرکی پێ سپێردرا.

. « غلام کسیون نه دل درویش بو

مور بی‌آزار بیگانه و خویش بو»

من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە پێشەوا و رێبەری من ئەم راسپاردەیەی بە من سپاردوە و تەئکیدی کردوەتەوە کە پێش لە جێبەجێ کردنی ئەرکی یاری ئەبێ ئەخلاق و رەفتار بکەیتە رەورەوەی ژیانت لە بەر ئەوەی مروڤی بێ رەوشت هەر هەڵسوکەوتێک بکات و روژێک بە ئەندازەی هەزار ساڵ ژیان بباتە سەر،وەک تەپ و تۆزێکە با بیبات.

« هرکس ادب نیری و جا

روژی هزار تمن بکا

وک توز هر باد ایبا » .

من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە دین و ئاینەکەم فێری کردوم کە دونیا بە جیاوازی ژیان،نژادی،نەتەوەو ئایینیەوە جوانە و ئەو جوانیەش ئەبێ بە دڵ و گیان وەر بگریم، ئامانەن ئامان سەر پوش ستار….هەر جێ سەڵاتەن نەداریم ئنکار.
من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە لە سەدەی هەوتم رێبەرانی من،جیاوازی نێوان رەگەزی نێرینە و مێنەیان چە لە باری حقوقی و چە لە باری کومڵایەتیەوە لە بەین برد و فەرق خستنە بەین ژن و پیاوی ناشەرعی زانی و فەرمووی هەر کەسێک لە یاران جیاوازی بخاتە مابەینی ژن و پیاو لە کوری یاری و یاران وەدەر دەنرێ.

کناچه و کری

توفیرشان نین کناچه و کری

بش باطنن ازل هوری

من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە ئایین و باوەری من یارانی بە راستی،پاکی،نیستی و رەداباری فێر کردوە کە تێ بگەیم کە لە دونیا تەنیا یک رێگا هەێە ئەویش رێگای راستیە و پاکیە کە پەیرەوی لێ بکەین و بە دوای کەوین و لە بەرانبەر هەموو بونەوەرێکی دونیا بە روحی لێبوردن و مەردانەوە هەڵسوکەوت بکەین و خزمەت و یارمەتی کردنی کومەڵگەی مروڤی جیا لە فکر و باوەری خومان نەزانین و بە ئەرکی ئایینی و ئینسانی بزانین.

. یاری چوار چیون باوری وجا

راستی و پاکی و نیستی و ردا».

من یارسانیکم شانازی دەکەم بە یارسان بوونم بۆێە لە کاتی ناونانی منداڵی ساواشدا گوی منداڵەکە بە موسیقاێکی خوش و دڵنشین واتە دەنگی زەڵاڵی تەنبوور ئاشنا دەکەین و روحێکی تر دەبخشینە جەستەی منداڵەکە و بە ئەو شێوازە پێشوازی لێدەکەین بۆ ناو باوشی یاران و پێ دەڵین دەبێ بە شیوەێک هەڵسوکەوت بکەیت سەرەڕای رازی کردنی دایک و باوکت لە خوت ئەبێ دەر و جیران و سەرجەم هاورێەکانت هیچ دڵگرانیکیان لە تۆ نەبێت هەموو لە کردەوەی تۆ رازی بن .

Image result for ‫عکس تنبور‬‎

«آودا و اَو بابوت ژي نو بيزاري

پير و دليلت نوا زنهاري

پرهيز كاريت بو نه خطاكاري

پاكي و نيستيت بو راي رداباري

هاوسه‌ت راضي بو ژ پركرداري

دوسانت باچان نيكيت وسياري»

من یارسانیم و بە یارسان (کاکەیی)بوونی خۆم شانازی دەکەم بۆێە دوای پردێوەر گەورەترین رێبەری من شا تەیمورە کە لە دو سەدەی پێش ئێستا بە دەنگی بەرز و ئاشکار یەکسانی و رێز گرتن لە مافی هەموو ئنسانێک بۆ تەواوی جیهان داوا کرد.

taimor

. « یاران مر اوسا تیمور دلشاد بو

آزادی مخلوق دادرسی داد بو»

من یارسانیکم شانازی دەکەم بە یارسان بوونم بۆێە ……………….
ئەگەر تەواوی دەستوری ئاینی خۆم بنوسم کە بڵگەی شانازی و سەربەرزیە بۆ تەواوی یارسانەکان دەفتەری من سەدان بەڵگە دەبێت کە وابوو بێن و سەرمان بەرز راگرین و بە ئاشکار و بە شانازی بڵین یارسانیم(کاکەییم) لە قوتابخانەم عەشق و ئەوین خوشەویستی و مهر و محەبەت…وەک ئەرک بۆمان دیاری کراوە و لە نێو کوری یاران رق و کینە و دوبەرەکی جێگای نابێتەوە ئەگەر کسێکیش بیهەوەێ توی دوبەرەکی و رق و کینە دورست بکات یار نیە و لە نێو ئاینی یاران جێگای نابێتەوە،ئەبێ لە سولتان ئیسحاق داواکار بین کە یارمەتیدەرمان بێت کە نەبینە مروڤگەلێک کە کەڵام دوایی سولتان ئیسحاق لە پێوەندی ئەوان گوتویەتی  ئێمەش بگرێتەوە کە فەرموویەتی>کە بۆ قازانجی تاکە کەسی و زێر و زیو ماڵ و دونیا جێگا پەرەستی هەر روژەێک بە شکڵێک خوتان دەر بخەن و لە کوتایش خوتان بە یارسان بناسێنن لە جەمی یاران خوتان باش پێشان بدەن،لە بەر ئەوەی کەسێک بە ئەو شێوە رەفتار بکات وەک دیوارێک واێە درزێک تێ بکەوێ و کەس ناتوانێ وەک لە سەرەتاوە دورست کراوە دورستی بکاتەوە.
سلطان مرمو:
ویل نوینان ویل، ویل نوینان ویل ــــــ سالی صد مینگه مگیلان چوین خیل
هــــم ژَ نو بیون و منزلگای ایل ـــــــ دیوار شکسته هل نگیــــرو پیـــل
کردار هەموو لاێک قەبوول و لە گەڵ رێزبۆ یارانی یاری

said-heshmat