لە هەولیک کە بە دەستمان گەیشتوە ئەورۆ ژمارەێک چەکدار هێرشیان کردوەتە سەر گوندی  رەمەزان کاکەیی  

لە هەواڵەکە هاتوە کە هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە بەرەنگاری ئەو جەکدارانە بونەتەوە و تا ئێستا هیچ رون نیە ئەو چەکدارەنە کێن و ئاکامی روبەرو بونەوکە بە کوی گەیشتوە.

پێشتر خەلکی ئەو گوندە بە هۆی هەرەشەی بەردەوامی تیروریستان بە نیاز بوون گوندەکەیان چۆڵ بکەن بەڵام هێزە ئەمنیەکان قەولیان پێ دابوون لە هێرش و هەرەشەی تیروریستان بیانپارێزن.

رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان هەر چەندە هەرەشە و دەست درێژی بۆ سەر برا کاکەیەکانمان زۆر بە توندی مەحکوم دەکات و داوا لە لاێەنە پیوەندیدارەکان دەکا کە بە ئەرکی خۆیان هەستن و پارێزگاری لە یارانی ئێمە بکەن و لە هەرەشەی نەیاران بیانپارێزن.

کاکەیەکان ناوچەی خانەقین و مەندەلی ناسنامەی کوردستانی بوونی ئەو ئاو و خاکەن بۆێە دوژمنان لە دێر زەمانەوە نیشانەی گردون و هەولی لە نێو بردنیان دەدەن.

پاراستنی یارسانەکانی ئەو دیارە بە واتای پاراستنی کوردستانی بوونی ناوچەکانی مەندەلی،خانەقین و بەدرە و جەسانە.

رێکخراوی یارسانی یەکێتی شوڕشگێرانی کوردستان ١٦.١٠.٢٠١٦

Likes(1)Dislikes(0)