له‌ رۆژی 26ی رێبه‌ندان له‌ باره‌گای ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران مه‌راسمی 35هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی به‌ڕیوه‌ چوو که‌ ناوه‌ندی لاوانی رێکخراوی یاریکورد له‌ سەر  بانگهێشتی رەسمی به‌ڕیزیان به‌شداری کرد و پیرۆزبایی لاوانی یاریکوردیان پێشکەش بە کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد. ئەمەش دەقی پیروزبایی ناوەندی لاوانی یاریکورد کە لە مەرسمەکەدا پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.

به‌ڕێز: کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

سڵاو و رێز

    به‌بۆنه‌ی 35 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رمی  لاوانی  رێکخراوی یاریکورد پێشکه‌شی رێبه‌ری و پێشمه‌رگه‌ و دۆستان و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ ده‌که‌ین؛ هیوادارین کۆمه‌له‌ له‌ خه‌باتی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رده‌وام بێت و نه‌سره‌وێ.

 کۆمه‌له‌ له‌ هه‌لومه‌رجێکدا یادی ئاشکرابوونی تێکۆشانی رێز ده‌گرێ ، کوردستان به‌ دۆخیکی ناهه‌مواردا تێپه‌ڕ ده‌بێ، له‌لایه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌مان رووبه‌روی زیندان و کوشتن و له‌داردان و خه‌فه‌قان بۆته‌وه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانیش نه‌یانتوانیوه‌ گوتاری هاوبه‌ش و پلاتفۆرمی نوێ بهێننه‌ ئاراو ریزه‌کانی پرش و بڵاوه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ خۆشبه‌ختانه‌ کورد له‌ پارچه‌کانی دیکه‌ هه‌نگاوی جێی هومێدو قۆناخی نوێ له‌ تێکۆشانیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن؛ بۆیه‌ پێویسته‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بۆ قۆناخ و دۆخێکی نوێ هه‌نگاو هه‌ڵگرن و به‌ یه‌کریزی وه‌ڵام به‌ پێوسیتی و داخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ بده‌نه‌وه‌.

جارێکی دیکه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها رێز له‌ یادی به‌شکۆی هاورێ حه‌مه‌حسه‌ینی که‌ریمی ده‌گرین و رۆحی شاد.

بژی کورد بژی کوردستان ؛ بێته‌دی یه‌کێتی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردو هێزه‌ سیاسییه‌کانی.

 له‌گه‌ڵ رێزو پێزانینمان

لاوانی رێکخراوی یاریکورد

26رێبه‌ندانی 2713کوردی

به‌رامبه‌ر به‌

15/2/2014زایینی

Likes(0)Dislikes(0)