جێژنی خاونکار لە میژووی یارسانەکاندا بە واتای خەبات و بەرخوەدان لە پێناو ئازادی و یەکسانی کومەڵایەتی دێت.

کوردە یارسانەکان بۆ پاراستنی ئایین و فەرهەنگی یاری وەک بەشیك لە مێژوو و فەرهەنگی کورد لە دێر زەمانەوە بە گژ نەێاراندا چونەتەوە و توانیویانە بە خەباتی بێوچانی خۆیان ئەو ئایین و فەرهەنگە رەسەنەی کورد بپارێزن و وەک نرخێکی نەتەوەیی ئەورۆکە بە ئەمانەت بیسپێرنە دەست دڵسوزان و ئەویندارانی نیشتمانی کورد.

لە چەند ساڵی ڕابردو شاهیدی ئەوە بووین کە چالاکان و لایەنگرانی رێکخراوی یاری کورد هاوکات لە گەل جێژنی خاونکار پەیامی خاونکاریان لە شار و گوندە یارسان نشینەکان گەیاندوەتە گوی نەیاران و بە بەلاو کردنی دورشمەکانی یاری کورد و کومەڵگەی یارسان دوژمنی داگیرکەریان ئاگادار کردوەتەوە کە گەلی کورد و کوردە یارسانەکان وەک هەموو گەلانی دونیا خوازیاری ئەوەن لە سەر خاک و نیشتمانی خۆیان بە ئاشتیانە بژین و داوا دەکەن داگیرکەران لە خاک و نیشتمانی کورد بچنە دەرەوە.

ئەو ساڵیش دڵسوزان و هەڵسوڕاوانی یاری کورد لە نێخۆی وڵات بەڵاوکراوەیان بەڵاو  کردەوە و دەنگی یاری کوردیان گەیاندە شەقامەکانی کرماشان ، سەرپێڵ زەهاو ، شاآباد و کرندی غەرب    

سڵاو لە خاونکار و جێژنی خاونکار لە  گەلی کوردستان بە گشتی و کوردە یارسانەکان بە تایبەتی  پیرۆز بێت.

رێکخراو یاری کورد ١١.١١.٢٠١٩

Likes(3)Dislikes(0)