بەرە بەیانی ئەورۆ زندانێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە  شاری شااباد سەر بە پارێزگای کرماشان بە پێش چاوی خەڵکی ئەو شارەوە لە سێدارە درا.
بە پێ هەواڵێک کە بە دەستی ماڵپەری یای کورد گەیشتوە  نابراو  بە تۆمەتی کوشتنی کچێک بەرەبەیانی ئەورۆ واتە سێشەنبە لە ناوەندی شاری شاآباد لە سێدارە دراوە.
بە پێ قسەی هەواڵدەرەکە نابراو لە ماوەی رابردوو  دایک و کچێک بەر گولە دەدات کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کچەکە دەست بەجێ گیانی لە دەست دەدات و دایکەکەش بە سەختی برێندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
پاش ماوەێکی کورد هێرشبەرەکە دەستبەسەر دەکرێت لە لێکوڵینەوەکاندا دەر دەکەوێت کە هێرشبەرکە خوازیاری کچەکە بووە بەڵام داواکاری کورکە لە لاێەن کچەکەوە جار لە گەڵ جار رەتکراوەتەوە بۆێە تاوانبارەکە بریاری کوشتنی ئەو کچە کوردەی داوە.
شاری شاآباد یەکیکە لە شارە کورد نشینەکانی روژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای کرماشان کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ناوەکەی گۆریوە بە ئیسلام آباد
س.م شاآباد
Likes(2)Dislikes(0)