لاوانی ئیلامی و کرماشانی رو لە کی بکەن هەقیان بستێنێ؟

0
410
شامی کرماشانی ئەڵی
خوا چە بکەیم لە دەس کەرا نشینی
رو لە کوی بکەین حەقمان بستێنی؟
رێژیمی درندە و سەرەرەوی کوماری ئیسلامی ئێران بە رێبەری مەلا ئەبا شورەکانی ئێرانی ١٢+١ ئیمامی لە سەرەتای هاتنە سەر حوکمیەوە شەرێکی دوژمنکارانەی دژی خەڵک و نەتەوەی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان هەڵگیرساندوە و بێبەزیانە بەر بووتە گیانی روڵەکانی نیشتمان و هەر روژە و بە بیانوێک لاوانی خوێن گەرمی وڵات روبەروی مەرگ و ئەشکەنجە دەکەن.
ئیلام و کرماشان کە دو وەلایەتی زۆر گەورە و گرنگن بۆ روژهەڵاتی کوردستان و لە باری ئاینی و فەرهەنگیەوە زۆر جیاوزترن لە ناوچەکانیتری کوردستان، دەوڵەتی ئێرانی بە شێوازیکی دیکە سیاسەتەکانی خوی لە ئەو ناوچانە دارشتوە و خەڵکەکەی دەچەوسێنێتەوە .
دەوڵەتی ئێرانی بۆ رام کردنی خەڵکی کرماشان و ئیلام ، جنایەت نیە لە ئەو ناوچانە جێبەجێ نەکردبێ وەک هەڵواسینی روڵەکانی کورد بە پێش چاوی خەڵکەوە،بێسەروشوێن کردنی لاوانی شورسگیر،مهتاد کردنی گەنجانی بوێر،ئەشکەنجەدانی ناودارانی ئیلام و کراماشان و برسی کردنی خەڵکی ناوچەکە و ئاژاوە نانەوە لە بەینی پێکهاتە جیاوازەکان .
ئەوروکە لاوانی ئیلام و کرماشان دوای زیاتر لە سێ دەێە حوکم رانی داعشی شیعەی ئێرانی تاقەتی ئەو هەموو تاوانکاریانەی دەوڵەتی ترس و توقاندن و دزی ئێرانیان نەماوە و بۆ روبەرو بوونەوەی ئەو حوکمە رەشە بە دوای ئاسوێک دا دەگەرن.
وەک هەموو لاێک ئاگادارن لاوانی ئیلام و کرماشان لە ئەم ساڵانەی دوایی بە لێشاو بۆ رزگاری خویان و نەتەوە بندەست و خاکە داگیر کراوەکەیان رویان لە هێزە سیاسیە کوردەکانی روژهەڵاتی کوردستان کردوە لە باشوری کوردستان .
ئەو پرسیارەی کە ئەوروکە لای ئیلامی و کرماشانیەکان دورست بووە ئەوەێە کە بۆ دەبێ لە باشوری کوردستان و لە ژێر سێبەری حوکمرانی کورد و لە لاێەن کوردەوە چارەنووسی شورشگیری کورد ئیلامی و کرماشانی هەر کوشتن و رفاندن و ئەشکەنجەدان و ترس و توقاندن بێت؟
 ئێمە هاوار بۆ کوی بەرین و روی لە کوی بکەین دەنگمان ببیسێ؟
من وەک تاکێکی کورد خەڵکی ئەو ناوچەیە و وەک چالاکێکی یارسانی (کاکەیی) داوام لە ئەو  کوردە شورشگیرانە هەێە کە دڵیان بۆ کورد بۆ کوردستان و بۆ یەک دەنگی و یەک رەنگی کورد دەسوتێ بە یک را هەڵوێست بگرن و بڵێن نا بۆ رەشە کوژی نە بۆ رفاندن نە بۆ بێرێزی کردن بە مروڤی شورشگیری کورد .
خاڵێکتر کە زۆر گرنگە ئەبێ شورشگیرانی کورد داوا لە دەسڵاتی باشور بکەن بۆ دوزینەوەی لاوە بیسەر و شوێن کراوەکانی ئیلام و کرماشان کە کەس لە چارە نووسیان ئاگادار نیە.
ئەگەر شورشگیرانی کورد بە یەک دەنگ هەڵویسیان نەبێت لە هەمبەر ئەم کارەساتە نامروڤیە دەر هەق بە شورشگیرانی ئیلامی و کرماشانی مێژو نایان بەخشێت و ئەبێتە کەلێنێکی گەورە لە نێوان کورد بە گشتی و روژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردو ١٥ کوردی ئیلامی و کرماشانی من پێوەنیدم لە گەڵیان بووە لە لاێەن دەسڵات و هێزی کوردیەوە کوژراون و بێسەر و شوێن کراوان.
کێ هەێە وڵامدەری ئەم کارەساتە بێت؟
 عەلی فەزڵی کەواڵی ئەندامی کومیتەی ناوەندی رێکخراوی یاری کورد

amanj kolyairahim-mestafaei

 

peshmarga-dast-basarakan

ali-reza-ilami-o-nader-isyamand-pshahidan