مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات-ھه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند: سوپای روسیا و سوریا، ئه‌و بۆشاییه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا دێته‌ ئاراوه‌.
مه‌زڵوم كۆبانێ، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌كردووه‌، بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا بۆ ھه‌سه‌ده‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوبووه‌، وتیشی: له‌ نێوان مۆسكۆ و حكومه‌تی دیمه‌شق رێككه‌وتن ھه‌یه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا دروست ده‌بێت.
مه‌زڵوم كۆبانێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ئه‌مریكا تا واده‌یه‌كی دوور پابه‌ند ده‌بێت به‌ به‌ڵنه‌كانی كه‌ پێشتر به‌ شه‌ڕڤانانی داوه‌، باسی له‌وه‌شكردووه‌، ھه‌سه‌ده‌ خۆی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ ئاماده‌ نه‌كردبوو، ئه‌و بڕیاره‌ش یه‌كێك بوو له‌ ئه‌گه‌ره‌ دووره‌كان بۆ شه‌ڕڤانان .

pukmedia س

Likes(1)Dislikes(0)