له‌وكاته‌وه‌ی ئاڵا ره‌شه‌كان بوونه‌ مه‌ترسی بۆ خاك، تۆ بویته‌ سه‌نگه‌ر نه‌ك چویته‌ سه‌نگه‌ر.. له‌و رۆژه‌وه‌ی توندڕه‌وی به‌ته‌مابوو له‌ ده‌رگامان بدات، تۆ بویته‌ له‌مپه‌ر.. له‌و رۆژه‌وه‌ی باس له‌ مه‌ترسییه‌كان كرا تۆ بویته‌ دڵنه‌واو هانده‌رو به‌رگریكار..

سه‌ركرده‌..
هه‌ن ئێستا له‌به‌ر شنه‌ بای سپلیت یا گه‌شت‌ و سه‌یران، خرۆشاوون، تۆش گڕه‌ی ئابی جه‌له‌ولاو زه‌لكاوه‌ بای مه‌خمورو شه‌رواڵی تۆزاوی‌ و كڵاو وووو.. زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین، دوزو ئامرلی، خه‌می تۆو خه‌ونت بوون..

هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه‌..
نواندت، بۆ هه‌موان، كه‌ تۆ له‌ئاست خاك‌ و نیشتمان، هه‌میشه‌ پیاوه‌كه‌ی شاخی، هێشتا نه‌هاتوویته‌ شار.. هێشتا بۆن باروود هاورێته‌، لوله‌ تفه‌نگ سه‌رینته‌، كتێبه‌كانی شاخت و وشه‌كانیان له‌ گه‌رمه‌ی هه‌ڵپه‌ن بۆ ئازادی رۆشنبیری، مافی چاره‌ی خۆنوسین، دیموكراسی، شۆرش‌ و پێشكه‌وتن، كوردایه‌تی.. تۆش‌ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانت، هاوخه‌باته‌كانت، خۆت پیشه‌ ئاساكانت له‌ به‌ره‌كانی شه‌ری تیرۆردا تێنوی شكاندنی دوژمنن..

چاك ئه‌زانم، چه‌نده‌ غه‌مبار ده‌بیت كاتێك هه‌واڵی ناخۆش له‌سه‌ر رۆڵه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئه‌بیستیت، بیریشمه‌ له‌مه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 28 ی نیسانی 2014 ی خانه‌قین تا به‌یانی تلابویت به‌ غه‌مه‌وه‌، چیت ووت‌ و نوسیت به‌ ناخی پڕ له‌ قوڵپی گڕیان، بیریشمه‌ هه‌میشه‌ كه‌ باسی شه‌هیدێك ده‌كه‌یت گریان ووشه‌كانت ده‌خنكێنێت.. بیریشمه‌ هه‌موو ئازاره‌كانت وه‌ختێ باس نه‌هامه‌تی میللـه‌ت ده‌كه‌یت…

سه‌ركرده‌..
كه‌مێك پشوو.. كه‌روێشكه‌ خه‌وێك، وه‌نه‌وزه‌ خه‌وێك، چی ناو ئه‌نێت، بیكه‌.. دڵنیاشم خافڵ نابیت له‌ گه‌مه‌ی شه‌ڕه‌كه‌.. ئیدی كه‌مێك بنوو، وڵات چاوه‌رێی هه‌واڵی زه‌رده‌خه‌ناوه‌ی له‌ ئێوه‌ ده‌كات..

ئیتر كه‌مێك پشوو، ئه‌وجا هه‌ڵمه‌ت..
1830212782014_222

Likes(0)Dislikes(0)