كاكه‌ییه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری‌ داوا له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، هاوكارییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیانپارێزێت، له‌كاتێكدا كه‌ نائارامی ڕووی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق كردوه‌.

(ڕه‌جه‌ب كاكه‌یی) به‌رپرسی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی یاراستان له‌شاری كه‌ركوك بۆ NNA وتی‌:”پێویستمان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ پاراستنمان، ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ش نه‌بێت، داواكارین لایه‌نه‌ كوردیه‌كان خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ چه‌كدار بكه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت، چه‌كیان پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن”.

كاكه‌یی باسی‌ ئه‌وه‌شیكرد، كه‌ هێشتا شه‌ڕ‌و پێكدادان له‌ناوچه‌كانیان نزیكنه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵام پێویستیان به‌وه‌یه‌ ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ خۆپاراستن.

Likes(0)Dislikes(0)