عەلی كەریمی، چاودێری سیاسی، پێیوایە، كە ڕۆشتنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە بۆ ئەوروپا دڵهەژێنەرە، دەشڵێت: خاڵی لاوازی ئەم سەركردانە لە دەستی دەوڵەتی توركیا و میتی توركیا-دایە.
 
لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، لە بەراری 28/9/2017 حكومەتی عێراق، گەشتە نێودەوڵەتیەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێری ڕاگرت، بەو هۆیەشەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی لە بەرواری 1/12 بە ڕێگەی دەروازەی ئیببراهیم خەلیل-ەوە بەرەو ئەوروپا بەڕێ‌كەوتن، بەبێ‌ ئەوەی لە توركیا هیچ پێشوازییەكیان لێبكرێت.
 
عەلی كەریمی، چاودێری سیاسی، بە ڕۆژنیوزی وت:”بەڕاستی دڵ هەژێنەرە، كە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بەببێ‌ قەدر لە دەروازەی برایم خەلیل-ەوە بەرەو ئەوروپا دەڕۆن، پێشتر سەرۆكی دەوڵەت و وەزیرەكان دەهاتنە هەولێر و دواتر دەچونە بەغدا، ئەمان دەچونە هەر وڵاتێك فەرشی سوریان بۆ ڕادەخرا”.

وتیشی:”ئەگەر كەمێك ویژدانیان هەبێت و دانیشن بیر بكەنەوە ئەزانن چیان بە خۆیان كردووە، ئەوەی بەسەر خۆیان و گەل-یاندا هێنا ئەنجامی نەزانینیانە، ئێمەیان 30ساڵ گێڕایەوە بۆ دواوە، زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستانمان لەدەست دا، لەسەر قسەی كەسێك لەسەر قسەی دەرەبەگێك كە پێی وایە پیاو كە قسەی كرد نابێت پەشیمان ببێتەوە، فەرموو ئەوە قسەكەت چووە سەر، لەسەر عینادی كەسێك میلـلەت نە مووچەی هەیە نە سوتەمەنی هەیە، لەسەرو هەمووشیانەوە كەرامەتی گەلی كوردیان شكاند”.

 

لەبارەی ئەوەی بۆچی سەركردەكانی پارتی هەمیشە پەنا بۆ توركیا دەبەن، لە كاتێدا لە سەروبەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا زۆرترین سوكایەتی بە كورد كرا لەلایەن ئەردۆغان-ەوە، عەلی كەریمی، وتی:”ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە كە خاڵی لاوازی ئەم سەركردانە لە دەستی دەوڵەتی توركیا و میتی توركیا-دایە، بە تایبەت خاڵی لاوازی بنەماڵەی بارزانی”.

 

وتیشی:”بە بڕوای من لێكۆڵەرو مێژوو نووسی كورد دەبێت بڕۆن بەدوای ئەوەدا بگەڕێت بزانن چ خاڵێكی لاوازی ئەمانە لای دەوڵەتی تورك و ئاكەپە هەیە، بۆ ئەوەی بزانین بۆچی ئەم بنەماڵەیە لەئاستی میلـلەتی خۆمان شێرن و دزن و تاڵان چین، كەچی لەبەرامبەر بێگانە و توركدا وەك ڕێوی دەردەكەون“.

س.ح

Likes(1)Dislikes(0)