کاتژمێر 15:00 رۆژی یه کشەممە 6 رێبه ندانی 2713کوردی به رامبه ر به 26/1/2014 شاندی یەکێتی نەتەوەیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان که پێکهاتبوو لە گرووپی کاری لاوان و قوتابیانیPAK ، ناوه ندی لاوانی رێکخراوی یاریکورد ولاوانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، سەردانی بارەگای رایڵه ی گه نجان و خوێندکارانی بزوتنه وه ی گوڕان لە شاری هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا شاندی یەکێتی نەتەوەیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تیشکیان خستەسەر بەڕێوەچوون و دەرەنجامی کۆنفرانسی یەکەمی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە 29 سەرماوەزی ئەمساڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و باس و وتووێژی لەسەرکرا و شاندی خانەخوێ وێڕای پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانسی لاوان رۆژهەڵات، ئەو کۆنفرانسەیان هەنگاوێکی باش بۆ هاوئاهانگی زیاتری نێوان لاوان ناوبرد و هیوای سه رکه وتنیان بۆ لاوانی کوردستان به گشتی و به تایبه ت لاوانی رۆژهه ڵات که ئه مجاره به ڕێوهبه ری کونفرانسی 4 لاوانی چوارپارچه یان له ئه ستوویه خواست .

لە درێژەی کۆبونەوەکەدا چەند باسێکی دیکە وتووێژیان لەسەر کرا و لە کۆتاییدا هەردوولا پێیان لەسەر بەرەوپێشبردنی پێوەندی و هاوکاریی نێوان یەکێتی نەتەوەیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رایڵه ی گه نجان و خوێندکارانی بزوتنه وهی گوڕان ، داگرتەوە.

ناوه ندی لاوانی رێکخراوی یاریکورد باشوری کوردستان

رێبه ندانی 2713کوردی

٢٦.١.٢٠١٤ هەولێر

sina kamyaran

Likes(0)Dislikes(0)