روژی ١٣.٣.٢٠١٧ پیاوێکی یارسانی بە ناوی مەحمەد رەزا سەمەدی نەسەب کوری فرامورز تەمەن ٢٩ ساڵان خەڵکی قەڵازەنجیر قەڵخانی لە دادگایکی ٢٠ چەرکەی حوکمی سێدارەی بە سەریدا سەپینرا و لە بەندیخانەی دێزڵ ئابادی کرماشان  لە سێدارە درا.

 ئەو حوکمە نارەواێە لە کاتێکدا جێبەجێ کرا بە سەر ئەو کوردە یارسانەدا کە ئەو هیچ کات ملی نەبردبوە ژێر ئەو تۆمەتانەی خرابوە پاڵی و دەزگاکای ناداپەروەری کۆماری ئیسلامی ئیجازەیان بە مەحەمەدرەزا نەدابوو کە پارێزەرێک بۆ خوی دیاری بکات.

وەک ئەزمونێک لە کردەوەکانی دەوڵەتی سێدارەی کوماری ئیسلامی و دەزگای قەزایی ئەو وڵاتە ئەومان بۆ رۆن دەبێتەوە کە کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی جینایەتەکانی خوی و رەوادان بە کوشتنی مروڤەکان پەنا ئەباتە بەر ئەوەی کە تۆمەتی نارەوا بخاتە پاڵ گیراوانی کوردە یارسانەکان و بێ پارێزەر و ئیجازەی بەرگری لە سێدارەیان بدات.

حوکمی سێدارە بە سەر محەمەد رازا سەمەدی و جیبەجێ کردنی ئەو حوکمە نارەواێە شتێکی تازە نیە و هەتاکو ئێستا بە دەێان و سەدان کەس لە روڵەکانی نەتەوەی کورد و بە تایبەتی کوردانی یارسان لە لاێەن دەسڵاتدارانی کوماری ئیسلامیەوە ئێرانەوە بە رێبەری مەلاکان بە بیانوی جۆراجور لە سیدارە دراون و بێسەر و شوێن کراون..

رێخراوی یاری کورد لە سێدارەی دانی مەحمەد رەزا سەمەدی نەسەب زۆر  بە توندی مەحکوم دەکات و سەرەخوشی  ئاراستەی کومەڵگای کوردی یارسان و خەڵکی تێکوشەری ئابادی(گوندی) قەڵازەنجیری و بنەماڵەی تێکوشەری محەمەد رەزا  دەکا.

مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی دوژمن بە کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران

رێکخراوی یاری کورد

رێکەوتی ١١.٤.٢٠١٧.

logo-yarikurd-new

Likes(0)Dislikes(0)