رێکخراوی یاری کورد(یارسان) له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕه‌خنه‌ له‌ کۆنگره‌ێ نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌گرن.
سه‌ید فه‌رهاد حه‌ێده‌ری که‌سایه‌تی ناوداری یارسانه‌کان  له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت» کۆنگره‌که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌ ده‌بوایه‌‌ زۆرینه‌ی توێژ و پێکهاته‌کانی کۆردستان له‌ خۆ بگرێت، ناکرێت ته‌نها چه‌ند پارتێک ئه‌ویش ته‌نها دوو حیزب، حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ پێنج کورسی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌ست به‌سه‌ر بگرن به‌ڵام جێ یارستانه‌یلی چه‌ند ملیۆنی له‌ کوێ و جێ مه‌ردومی کرماشان. ئیلام، خورم ئاباد وه‌ ئه‌و کوردانه‌ی نزدیکی هه‌مه‌دانن له‌ کوێه‌، کاک فه‌رهاد ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش واته‌ یارسان شوێنی خۆیان هه‌یه‌ و قسه‌ێ خۆیان هه‌یه‌ وه‌ ئه‌م کاره‌ی له‌ کونگره  پێش هاتووه‌ به‌ بڕوای من وانه‌یه‌کی دیموکراسی باش نییه‌» ‌

Likes(0)Dislikes(0)