سمینارێک لە ژێر ناوی “رۆژهەڵاتی کوردستان لە بازنەی رووداوەکانی ئێستا و داهاتووی ئێراندا

0
243
کومیتەی حزبی دێمکراتی کوردستان سمینارێک لە ژێر ناوی “رۆژهەڵاتی کوردستان لە بازنەی رووداوەکانی ئێستاو داهاتووی ئێراندا”  بۆ کوردانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا.
 رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١ی رێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢١ی یانواری ٢٠١٨ی زایینی، کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ سمینارێک بۆ بەرێز خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ سازدرا.
سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چرکەێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان دەستی پێ کرد و ئینجا رێزدار عەزیزی باسێکی لەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و مێژووی دەوڵەتی کوردی کە ٧٢ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن پێشەوا قازی محمەد دامەزرێندرا بۆ ئامادە بووان کرد..
خالید عەزیزی باسی لە ئەو رووداوانە کرد کە لە مێژووی کوردا هاتوونەتە پێش و ئێمە وەک کورد نەمانتوانیوە کەڵکی باشیان  بە قازانجی نەتەوەکەمان لێ وەر بگرین.
کومیتەی یاری کورد لە وڵاتی نوروژ لە سەر داوای هاورێانی کومیتەی حزبی دێمکراتی کوردستان لە نوروێژ بانگهێشتی سمینارەکە کرابوون و چەند پرسیارێکیان لە پێوەندی باسەکەی رێزدار عەزیزی ئاراستەی بەرێزیان کرد.

کومیتەی سازمانی یاری کورد (یارسان) نوروێژ