راستیک لە پێوەندی ئەفکاری دژی یارسانەکان و رێکخراوەکانی سەر بە کومەڵگەی یاری لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی کومەڵگای یارسان (جنبش جامع اهل حەق)لە دەیەی ٨٠ هەتاکو ئێستا و فتوای کوشتنی یارسانەکان لە لاێەن دەوڵەتی خومەینی بە بیانوی کافرە بوون و کورد بوون و فتوای مەلا پایەبەرزەکانی کورد لە باشور و روژهەڵاتی کوردستان و بە کافر و پیس و نەجس پێناسە کردنی یارسانەکان و بە حەرام زانینی خواردنی دەستی باوەردارانی یاری  هیچ کام لە ئەمانە جێگای نگرانی و دڵە راوکی خەڵکی یارسان نیە،ئەم هەڵوێستانە بۆ باوەڕدارانی سەر بە ئایینی ئیسلام زۆر ئاساییە لە بەر ئەوەی لە رونگەی باوەردارانی ئیسلامەوە هەر کەسێک باوەری بە ئیسلام و دینی محەمەد نەبێت بە کافر و پیس و نەجس دێتە ئەژماردن،ئێمە کوردانی یارسان زۆر باش ئەمە دەزانین و لە گەڵ ئەم بێرێزیانە ڕاهاتووین  و لە خەڵکی موسەڵمان لە ئەوە زیاتر چاوەروانی زیاترمان نیە و سەدان ساڵە لە گەڵ ئەم بارودوخە شورش دەکەین و کۆڵمان نەداوە و کوڵیش نادەین.

تەنیا گلەیی و گازەندەی ئێمە ئەوەێە کە حێزب و رێکخراوە سیاسی و بە ناو سکولارەکان و رێخراوەکانی مافی مروڤی کوردستان لە بەرانبەر هەموو ئەم هێرشە نارەوایانە دەکریتە سەر باوەردارانی یاری وەک ئایین و نرخێکی نەتەوەیی کورد بێدەنگیان هەڵبژاردوە و وەک ئەوەی لوکە لە گوییان ئاخاندبێ و زمانیشیان لاڵ بووبێ لە ئاست ئەم ناعەدالەتیانە بەرانبەر کوردە یارسانەکان .

ئەگەر بمانهەوێ ئاورێک لە هەڵوێستی هێزە بە ناو سیاسی و سکولارەکانی کوردستان بدەینەوە بەرانبەر رێکخراوە ئیسلامیەکان دەبینین زۆر هێزی ئیسلامی لە سەر خاکی کورد سەری هەڵداوە ژمارەی ئەندامانی ئەو هێزانە لە قامکی دەستەکان تێ ناپەرێت ئەبینین کە هێزە سیاسی و بە ناو سکولارەکان نەک تەنیا هیچ تێبینیکیان لە سەریان نیە تەنانەت یارمەتیشیان ئەکەن و لە کۆر و کوبونەوەکان لە سەرەوەی خویان جێگایان بۆ دیاری دەکەن و بە هیچ شیوەێک ئەوانە واتە هێزە ئیسلامیەکان بە مەترسی بۆ سەر خاک و نیشتمانی کورد نازانن. لە سەرەتای هەشتاکان بزتنەوەی کومەڵگای یارسان(جنبش جامع اهل حق) دامەزرا لاێەنە سیاسیەکانی کوردستان بە هەموو شێوەێک دژی ئەو بزوتنەوەێە وستانەوە و بە مەترسیان زانی بۆ سەر بەرژەوەندی خویان و پێان وابوو گەشە کردنی رێکخراوی یارسانەکان ئەبێتە هوی دابەش کردنی گەلی کورد  .

لە ئەم ساڵانەیی دوایی جالاکوانانی یارسان و کادرەکانی پێشوویی بزوتنەوەی کومەڵگای یارسان(جنبش جامع اهل حق)خویان سازمان دا و رێکخراوێکی سیاسی کومەڵایەتیان دامەزراند بە ناوی یاری کورد ئەبینین بە هەمان ئەقڵیەتی دەیەی ٨٠ مامەلە لە گەڵ رێخراوی یارسانەکان دەکرێت و هەوڵی تواندنەوەی ئەو رێکخراوە دەدەرێت بە  بیانووی نابەجێ ئاگەر ئێوە ئێمە وەک هەرەشە ببینن بۆ سەر یەک رێزی کورد ئەی قسەتان چیە بۆ ئەوانەی لە پەرلمانی کوردستان لە کاتی گوتنەوەی سرودی ئەی رەقیب لە شوێنی خویان دانیشتن؟باشە لە هەموو ولاتان و لە کوردستان بۆ نوێنەری هێزە ئیسلامیەکان ماموستاتانن و لە کاتی مردنیش ئەبێ ئەوان فتواتان بخوێنن؟ بە زمانی ئەوانەی کە لە ژێر حوکمی قورئانەکەیان  کورد ئەنفال و جینوساید کراوە..

یارسانەکان بە چاوی خویان برا کوردە یەزیدیەکانیان بینی چۆن لە چرکە ساتێکدا فروشران و ژن و کچەکانیان بە کوەیلە بردرا و پیاوەکانیان ملیان پەڕێندرا بە هیچ شێوەێک هازر نین چارەنووسی خویان بدەنە دەست کەسانێک کە نان خواردن بە بسم اللە دەست پێ دەکەن و هەموو بەرنامەکانیان بە قورئان و خوێندنەوەێ بە قەولی خویان ئایەتێک لە قورئانی پیروز دەست پێ دەکەن.

 

من باوەرم واێە کە هێزە سیاسیەکانی کوردستان هەتاکو ئەو کاتەی لە بەینی ئحساساتی نەتەوەیی و مەزهەبیان پاک نەبنەوە هیچ کاتێک ناتوانی بزانی مەزهەب لای ئەوان پیروزە یان نەتەوە؟.

لە ئەم رۆوەوە بە باوەری من خەلکی یارسان ئەبێ بە ئەو ئەزموونەی لە سەردەمانی دور وبزیک بە دەستی هێناوە لە هاوکاری کردن و باوەر هێنان بە ئەم هێزانە ئەبێ بە هەستیاریەوە مامەڵە بکات  ،خەبات و تێکوشانی هێزەکانی کوردستان ئەو راستیەی سەلماندوە کە گەلی کوردیان پەرتەوەازە و توشی دوبەرەکی کردوە و خزمەت بە بەرژەوەندی کورد و خاکە داگیر کراوەکەی ناکات.

مەلاکانی ئێرانی  هەر جارەیک هێرش دەکەنە سەر کوردە یارسانەکان ئەڵین کە ئاینی یارسانەکان ئاینێکی کوردیە ئێمەش شانازی بە ئەوە دەکەین کە نەک بۆ خۆمان وەک مروڤ کوردین باوەرمان بە ئاین و بیر و باوەرێکە کە تایبەتە بە خاکی کوردستان هەر لە بەر ئەوەش ئێمە وەک کومەڵگای کوردی یارسان ئەبێ چاوەروان بین بزانین هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە مابەینی نەتەوەی کورد و ئاینی عەرەبی کامەیان هەلدەبژرین کە خەباتی ئێمە یارسانەکان لای ئەوان بڤەێە.

عەلی فەزڵی(کەواڵی)

Likes(0)Dislikes(0)