هەموو ساڵێک لە ٢١ی فێۆاریەی زۆربەی وڵاتان و نەتەوکانی جیهان یادی کارەساتە خوێناوییەکی بەنگلادیش لە ساڵی ١٩٥٢ دەکەنەوە، کە پاکستان ویستی زمانی (ئؤردو) بەسەرتەواوەتی پاکستان و نەتەوەی بەنگلادیشیەکان کە نیشتە جێی ڕۆژهەڵاتی پاکستان بوون بە سەر زمانی زەگماکیانە کە (بنگالا) بوو بسەپێنێ،کە جۆدا لە زمانی بەنگالی چەندین زمانی دێت کە بەلوچی پەشتۆ دەری کە هەرکام چەندین زاروەش پێک دێننلە ناو ولاتی بە ناو پاکستان نیشتەجێن.
لە وەها ڕۆژیک دا خوێندکارانی زانکۆ و سیاسەتوانان و قوتابیانی بنگلادشی دژ بە بە بریارەکەی پاکستان راپەرڕین و داوای زمانی (بەنگالیان) وەک زمانی رەسمی نەتەوەی بنگالدیشییکان کرد کە بوە هوی چەندین بریندارو ٥ شەهید، چل وحەوت سال دوای ئەم راپەڕینە ، یونسکۆ لە لە ١٧ مارسی ساڵی ١٩٩٩ بریاری دا ڕۆژی ٢١ فێۆاریەی بۆ مافە زمانەوانییەکانی نەتەوە وگەڵانی خاوەن نێشتمان و بێ وڵات وەک رێزێک لە بزاڤی زمانیی بەنگلادیشییەکان بە ڕۆژی زمانی زگماکی ناودێر بکات .
ئێمەش نەتەوەی کورد ئەم ڕۆژە وەک رێز لێنان لە یادی ئەو شەهیدانە و بریارەکەی یونسکۆ هاو چارەنوسمان لەگەڵ ئەوکاتی ئەوان بە ڕۆژی زمانی زگماکی یا زمانی دایکی پیرۆز دەگرین.
هەر کام لە ئێمە خاوەنی یەک زمانی زگماکیین وە ئەو زمانەیە کە تاکێک لە سەرەتای منداڵییەوە لە ماڵ و لەناو خێزاندا فێری بووە هەرچند بەو شێوەیەی پێویستە ئێستا لە لایەن ئەو تاکەوە قسەی پێنەکرێ یا ئزنی نەدری بەڵام یەکم زمانە کە تاکێک فێریی بووە و هێشتا لێی تێدەگات، کە ناسنامەی کەسایەتی، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەوە تاکەیە کە پێ بەسراوەتەوە و پێشی دەناسرێت.
تایبەت مەندی و گرینگیی سەرەکیی زمانی زگماکی ئەوەیە کە دەبێتە هۆی رەنگدانەوە و فێربوونی کردار و ئاخاوتن لە نموونەی کۆمەڵایەتییە سەرکەوتووەکاندا، کە لە رەوانگەی کۆمەلناسانەوە ،کۆلتوور،باوەڕ، ئاداب و نەریب و عادەت تاپۆکانی ئەو کۆمەلگایە لە زمانەکەیاندا هەم رەنگ دەداتەوە و هەم لە رێی زمانەکیانەوە دەگەیەندرێ.
دەوڵەتە داگیر کەرەکانی کوردستان رێگە نادەن بە منداڵانی کورد لە قۆناغی بنەڕەتی (کە قۆناغی تەمەنی هەستیارفێربونە کە ڵە منداڵیەوە تا ١٣ ساڵەیە ) بە زمانی زگماکی بخوێنن کە چی لەتەمەنی گەورەییدا تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەوە گوڤاریان بۆ دەکەنەوە ئەوان دەیانەوێ ئەم قۆناغە هەستیارەی تەمەنی بگۆزنەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی فێرکردنی زمانە سەپاوی فەرمانراویەوە،پەروەردەی نەتەوەی بالادەستیان بە سەردا بسەپێنن.
جێگای سەرنجە کە کێشەی زمانی زگماکی لە کوردستانی داگێر کراوی تورکیە (باکووری وکوردستان)و سوریە (ڕوژاوای کوردستان) ،بە تایبەتی کە ملیۆنان کورد ژینوسایدیان بەسەردا هاتوە، نەک وەک هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە تێیدا دەژین رەفتاریان لەگەڵ نەکراوە بەڵکو لەمافی شارستانییەکانیشیان بێ بەش کڕاون و بە تورکی کێوی (ڵە باکووری کوردستان) ناسراون،کە زؤربەی ئەو نەویەی ئێستای کوردی باکووری کوردستان زمانی زگماکیی خۆیان نازانن ،کە فێربوونی زمانی دایکیان وەک زمانی دووەم یان وایە .
ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانە بە ئەم زمانە داسپاوانەوە (تورکی عەرەبی فارسی)کەبۆ فێر بوونی، خواستی ئێمەی کورد نیە.ئەو ئەرکە دەخاتە سەر شان و ئەستووی هەر تاکی کورد کە ڵە لای خۆیەوە هەڵیک برەخسینێ ، پاڵنەر و دڵسۆزداریەکی زمانی زگماکی کە پەروەردە کردنی زمانی نەتەوایتیە گرنگی پێبدات ،
رێگایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی هەر زمانێک لە گۆرانی یا وەک زمانی کوردی کە لە بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان هەر یەک بە شێوەیک حەوڵ دەدەن بۆ لە ناوبڕدنی، تۆمار کردنی زمانەکەیە لە شێوەی نووسراوەدا تۆمار بکرێت ،تۆمار کردنی دەقی ئەدەبی و ئاخەوتن و زارەکی کە قسەی پێکەرانی زمانەکە دەتوانێ کولتوور و نەریەتی نەتەوەکەشی لەو رێگەوە بپارێزێ، کە یەکێ لە پێکهێنەرانی ناسنامەی هەر نەتەوەیەک چاپەمەنی و ئاسوارە چاپییەکانی کە لە رێگەی زمانی نووسینەوە بە دیار دەکەوی،کە لەسەر ئەم ئاسوارانە مێژووی زمانەکان دەناسرێنەوە ،
لە رووی زمانەوانییەوە هەر زمانێک لە کۆمەڵی زاراوە پێک دێت و هەر ئاخێوەرێکی زمانیش بە پێی باری دەوروبەرە ژینگەیی یان کۆمەڵایەتی جیاواز بە یەکێ لەم زاراوانە دەدری. گرنگترین و باوترین پێوەری جیاکردنەوەی زمان لە زاراوە تێگەیشتنی دوولایەنەی قسەکەرەکانی ئەو دووجورە جیاوازە، ئەگەر ئەو دووکەسە ی پێکەوە دەدوێن بە بێ فێرکردنێکی ئاگایانە بتوانن لە یەکتر تێبگەن ،دەکری ئەو دووجۆرە بە جۆرەکانی یەک زمان دیاری بکرێ جا لە ناو یەک وڵات دا قسەی پێ بکرێت یا وەک زمانی کوردی لەوڵاتە داگیر کراوانی (ئێران، عێراق ، سوریە و تورکییە) لە وڵاتانی جیاوز قسەی پێبکڕێت.
زمانی کوردی بنەمای کوردبوون لەناو دەوڵەتێکی داگیر کەر و دەولوتی کوردیشدایە .
داوا لە بزووتنەوە سیاسییەکان دەکین ئۆتۆنۆمیخوازبن نەک نەتەوەخواز،لەناو دەوڵەتی کوردیشدا کۆمەڵگای کوردی

رێگە نادات هیچ بزووتنەوەیەکی مۆدێرن بەناو نەتەوەوە تاکە کەلتورێک و تاکە زمانێک لەناو سنوری سیاسی ئەو دەوڵەتەدا سەراپاگیر بکات،بۆ نموونە رێگە نادا بە بزووتنەوەیەکی مۆدێرن دیالێکتی سۆرانی یان دیالێکتی کرمانجی بکات بە زمانی کەلتورە مۆدێرنەکە و یەکەی کەلتوری پێ هەماهەنگ بکاتەوە لەگەڵ یەکەی سیاسیدا و بەمە لە زمان و کەلتورێکی ناوچەییەوە بەرزی بکاتەوە بۆ تاکە زمان و کەلتورێکی نەتەوەیی و بیکاتە رێگر لە بەردەم ئەوەدا دیالێکتە کوردییەکانی تری ناو سنووری سیاسی ئەو دەوڵەت ببن بە زمانی کەلتورە مۆدێرنەکە و وەک ئەو زمانە گوزارشت لە زمانی کوردی بکە.کەواتە بۆ پاراستنی ئەم هەمە جۆری زاراوە و زمان و کولتوری کوردی و هاوکات بنەمای کوردبوون، بەرژەوەندی نەتەوایەتی کورد وا دەخوازێ، ئۆتۆنۆمیخواز بێن و هەر دەڤەر و ناوچەیەک ناسنامەی پارێزراو بێت، لە چوارچێوەی فرە زمانی کۆلتوری بیان پارێزین ،کەواتە سیاسەتی زمان و خوێندن، ناوەندی پێک بهێنین ،بەڵام لە باشووری کوردستان با ئەوەی کە لە بوارێ خوێندن و نووسین کوردی سەربەخۆی تەواوەتی خۆی هەیە بەڵام لە ناوچەکانی هەورامان ، کرمانجی و کەلهوری …هتید هیچ بایخی پێ ندراوە، بە ئەم زاراوانەی کوردی کە لە مەکتەبدا بە زمانی زگماکی ناوچەکانیاندا بێنە خۆیندن و نووسین، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵانی ئەو ناوچەیە رووکەنە زمانەی کە دەبێ حەتمەن پێی بخوێنن و بنوسن ،کە دەبیتە هۆی لە ناو چونی بە تێپەڕ بوونی کات کە رەنگ و رووی ناوچەکەش و کلتۆرو ئاخەوتن و ناوچەکە بە تەواوەتی بگؤڕدرێت و زمانی کوردی کە دەوڵەمندی زاراوەکانە بەرەو لە ناوچوون بچی.
وەک ئەرکی واجبە لە سەر شانی ئەو کەسانەیە کە شارەزای تەواوەتی زاروەکن و رۆشنبیرو نووسەرانی دانیشتوی ناوچەکە پەروەردەی زاروەکان بدن کە لە مەکتەب ئەو زاراوانە فێر نووسین و خوێندن ناکرین.
رێگەی پاراستنی ئەو زاراوەکان لە گۆڕین تۆماری ئەو زاراوەیە بە نووسین و خوێندنیەتی

ڕۆژی زمانی دایکی لە تەواوەتی کوردستان پیرۆز بێت.
مەنسوور تەها

Likes(7)Dislikes(0)