رونکردنەوەێک لە هاتنی پیروەلی ئاخای هەمەوەندی بۆ ناوچەی گۆران و باوەر هێنانی بە ئاینی یاری

0
334
گوندەکانی بانیاران تەیمور ،بانیاران میزا حسین،کەواڵی ،عەلیەکە،تورکە،عەلکە پیران کەواڵی قەڵازەنجیر،دەسەک(کەواڵی)کلینەێ قەمەر و کلینەێ لەتیف کە بریتینن لە ئەم بنەماڵانە ا-بنەماڵەی مورادی٢-بنەماڵەکانی سهرابی٣-بنەماڵەکانی کەریمی٤-بنەماڵەکانی سەفەری٦-بنەماڵەکانی فەزڵی٧-بنەماڵەکانی فەرزی٨-بنەماڵەکانی مەحمەدی٩-بنەماڵەکانی زارەعی و ناسری ئەوڵادەی پیروەلی ئاخای هەمەوەندین و سەر بە هوزی گەورەی هەمەوەندن.
لە سەردەمی ئاسەید رەزا بەیگ سانی کە خەڵکی ناوچەکە بە سەی رەزا وەێگ بانگی دەکەن کە مەنزڵگا و بارەگای لە گوندی بێنەری گوران هەڵکەوتبوو.

مروڤێک بە ئایین ئیسلام بە ناوی پیروەلی خانی سەرتیپی کە لە گەورەکانی هۆزی هەمەوەند بووە بە هوکارەگەلێک بۆ پاراستنی گیانی خوی و بنەماڵەکەی لە گەڵ خێزان و منداڵەکانی رو لە ناوچەی گۆران و گوندی کەواڵی ئەورۆ دەکەن.

هەر لە همانکاتدا شوێنێک بۆ هەوانەوەی خویان لە تەنیشت جەند بنەماڵەێکتر دورست دەکەن بەڵام بنەماڵەی پیروەلی لە بەر هەڵهاتنی کوت و پریان هیچ کەرستەێکیان بۆ بەرێوەبردنی ژیانیان پێ نەبووە و تەنیا بە دەستی خالی هەڵهاتبون.

 روژێک ئاسەید رەزا بەیگ بە سوار ئەسپێکەوە بە تەنیشت گوندی کەواڵیدا تێپەر دەبێت و دەڵێت ئەورۆ ئەسپەکەم بەرەو هەر ماڵێک بروات من نانی نیوەرۆ میوانی ئەو ماڵە دەبم ،ئەسپی ئاسەید رەزا بەیگ وەک ئەوەی کەسێک ئاموژگاری کردبێ رێک دەچێت بۆ بەر درگای  ماڵی پیروەلی ئاخای سەرتیپی هەمەوەندی.

پیروەلی لە هاڵێکدا کە کەرەستەی پێویستی نیە بۆ پێشوازی لە سەید رەزا بەیگ بەڵام زۆر بە دڵێکی ئاوەڵاوە بە شیوازیکی جوان میوانداری لێ دەکات و زۆر هۆگری کەسایەتی و کەڵامەکان و سروشتی ئاسەید رەزا بەیگ دەبێت.

کاتی رۆژ ئاوا بوون مێگەلەێک بێ شوان و بێ خاون رو لە ماڵی پیروەلی دەکەن و لە ماڵەکەی نزیک دەبنەوە پیروەلی و خێزانی شیری مەرەکان دەدوشن و مەر و ماڵاتەکە لە خویان دور ئەکەنەوە بۆ ئەوەی توشی گرفتێک نەبن.

?  روژی داهاتوو دیسان لە کاتی رۆژ ئاوا بوون دیسان مەڕەکان دەگەرێنەوە و لە ماڵی پیروەلی خان سەرتیپی نزیک دەبنەوە ئەم مەرانە چەند ئێوارانێک بێ خاون رو لە ماڵی پیروەلی دەکەن هەتاکوو پیروەلی بە خێزانی دەڵی ئەم مەڕ و ماڵاتە نادیارە هین چە کەسێکن دەبێ بەیانی بچمە خزمەت سەید رەزا بەیگ و روداوەکەی بۆ بگیرمەوە لە بەر ئەوەی دەترسم ئەم روداوە گرفتێک بۆمان دورست بکات.

بە هەر هاڵ رێزدار پیروەلی دەچێتە خزمەت سەید رەزا بەیگ و روداوی  مێگەلەکەی بۆ دەگیرێتەوە سەید رەزا کە بۆ خوی یەکیک لە پیاوانی گەورە و لە باوەردارانی یارسان(کاکەیی)بووە پێ دەڵێ من داوام لە پەروەردگار کردوە کە یارمەتیدەرتان بێت بۆ ئەوە بتوانن ژیانێکی ئاسودە و شەرافەتمەندانەتان هەبێت کە واتە برۆ و مەرکان بۆ خۆت راگرە ئەگەر هەتاکوو چەند روژی دیکە کەس خوی لێ نەکردە خاون ئەوە خوای گەورە و ساحبی کەرم وەک یارمەتیک بۆ ئێوەی ناردوە و هەتاکوو هەوت پشت ئەم یارمەتیە بەر ئەولادەکانت دەکەوێت.

ئێستاش بە شاهدی ئەولادەکانی پیروەلی کە لە نووسینی ئەم بابەتە یارمەتیدەرمان بوون ئاماژە بە ئەوە دەکەن کە قسەکانی ئا سەید رەزا بەیگ هەموویان راست دەر چوون و ئەولادەی پیروەلی رۆژ لە گەڵ روژ لە هەڵکشان و گەشەدا بوون.

کاتێک بنەماڵەی پیروەلی خان ئەو هەموو رێز و هورمەت و مروڤ دوستیەیان لە کەسایەتی دیار و پێشەوای ئاینی ئەو سەردەمی یارسانەکان سەید رەزا بەیگ سانی دەبینن دەچنە خزمەتی و باوەری خویان لە ئیسلامەوە دەگۆرن و ئەبنە سەرسپوردەی سەید رەزا بەیگ سانی و شائیبراهیم..

سەید رەزا بەیگ مەزارگە، کشت و کاڵەکان کە کورەکانی پیروەلی لە نێوان خویان دابەشیان کرد و دواتر بە کەواڵی و بارام زوراو ناوبانگی دەرکرد پێشکەش بە پیروەلی دەکات و ئەولادەی پیروەلی ئەبنە ساحبی .

ئەورۆکە ئەولادەی پیروەلی کە بریتینن لە مورادی،کەریمی،سهرابی،سەفەری،فەزڵی،فەرزی،مەحمەدی،زارەعی و ناسری دانیشتوی گۆران ،قەڵخانی سەرپێڵ زەهاو کرماشان،شائاباد،کرند،تاران،خانەقین ،بەخدا و ئوروپان.

جێ وە بیر هێنانەوەێە کە پیروەلی لە بنەماڵەی سەرتیپی و لە گەورەکانی هەمەوەند بووە لە زێدی خوی بەڵام قەدەری زەمانە وا لە چارەی نووسیوە کە شوێنی ژیانی بگورێ بۆ ناوچەی گۆران بەڵام دواتر هەمەوەندەکانی کرماشان دێن و داوای لێ دەکەن بگەرێتەوە بۆ باوشی باوان و لە گەڵ ئەوان بژیت پیروەلی بە هۆی ئەو هەموو محەبەت و رێزەی کە سەید رەزا بەیگ لێ ناون و  ئەمانیش بوون بە مورید و سەرسپوردەی شائیبراهیم هازر بە تەرکی گۆران و ئاینی یاری نەبوون هیچ کات نەگەرانەوە باوشی هەمەوەند ئەم داستانە زۆر جار لە لاێەن گەورەکانی کەوالی و بارام زۆراوەوە باس کراون و گیردراونەتەوە.

لە گەڵ رێز و سپاس بۆ برای بەرێز و خوشەویستمان کاکە ئەباد مورادی(کەواڵی)دانیشتوی تاران و رێزدار سەرتیپی کە خوی یەکیکە لە بنەماڵەی پیروەلی سەرتیپی کە یارمەتیدەرمان بوون بۆ نووسینی ئەم کورتە مێژوێە

سەید رەزا بەیگ سانی نەوەی سەید رەزا بەیگ ئەوڵ(گەورە)بوون کە هەردوکیان لە پیرانی گەورە و زاتدار هاتنە ئەژماردن لە نێو باوەردارانی یارسان..

ئەم دو سەرکردە ناودارەی یارسان لە ئەوڵادە زاتدارەکانی میربەیگ پادشاە و کوری شائیبراهیمن کە توانیویەتی بە کار و کردەوەی چاک و کوردانە زۆرێک لە پەیرەوانی ئاینی شیعە و سونە بهێنێتە سەر باوەر و ئاینی کوردان واتە ئاینی یاری

مەزارگەی پیروزی ئا سەید رەزا بەیگ ئەوڵ لە شاری کرندی غەرب و لە داوینی پیروزی پیر بنیامینە و مەزارگەی ئاسەیەد رەزا بەیگ سانی لە داوێنی بارەگای پیروزی باوەیادگارە.

عەلی فەزڵی کەواڵی

vargeman kawalibanyaran mi