رێکخراوی یاری کورد رێکخراویکە پێک هاتووە لە کوردانی یارسان(کاکەیی) و نوێنەرایەتی ئەو یارسانانە دەکات کە کوردن و خویان بە کوردستانی دەزانن.
یاری کورد کوماری ئیسلامی ئێران بە دوژمنی سەرەکی خوی دەزانێ و پشتیوانی ئەو هێزە شورشگیرانەی کوردستان دەکات کە دژی ئەو رژیمە درندەێە خەبات دەکەن بۆ مافی رەوای گەلەکەمان.
ئێمە ئەندامان و لاێەنگرانی یاری کورد لە رابردوو بەشێک بووین لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان و لە داهاتوویش هەر وا دەمینینەو و بە ئەو رابردوەش شانازی دەکەین و هیچ کات سەر بۆ بێگانە و داگیرکەر نەوی ناکەین.
یاری کورد تەنیا ٩ روژی لە بەر دەست ماوە بۆ کونگرەی ٢ی خوی، نەێاران و دوژمنانی یاری کورد چاویان بە ئەو کونگرەێە هەڵ ناێەت بۆێە لە هەموو لاێکەوە دەستیان داوەتە پیلانگیری و دژایەتی یاری کورد بۆ ئەوەی نەهێڵن کونگرەکەمان سەر بگرێ کە ئەوان باشتر بتوانن رژەی سەربازی بۆ ئەربابەکانیان بچن و پەرچەم ایران زەمین بەرز بکەنەوە و لە بەر ئاڵا هەزرەت هەستنە سەر پێ.
یاری کورد لە بەر هەستیار بوونی ئەو بارو و دوخەی کە ئێستا تێداێە لە برێک رۆن کردنەوە کە زۆریش پێویستە خوی دەپاریزێ و بێدەنگی هەڵدەبژرین هەتاکوو دوای کونگرە .
یاری کورد دوای کونگرە پیداچونەوە بە زۆر لە روداوەکاندا دەکات و لێدوانی دڵخوشکەرانە و راشکاوی خوی بۆ رای گشتی و کومەڵانی خەڵکی کوردستان بەڵاو دەکاتەوە.
.رێکخراوی یاری کورد
٢١.٧.٢٠١٦
Likes
(0)Dislikes
(0)


دوایین بۆچون آخرین دیدگا