راگەێندراوی یاری کورد سەبارەت بە دۆخی جسمانی مەحمەد سەدیقی کەبودوەند

0
406

مەحمەد سەدیق کەبودوەند روژنامەوان و بەرپرسی رێکخراوی مافی مروڤی کوردستان> بۆ نارەزایەتی دەربرین سەبارەت بە پەروەند سازی و فشار و پەرپێدانی عەزیەت و ئازاری دەزگا ئەمنیەکانی ئێرانی دژی ئەو لە روژی یەکشەم   ١٩ی گوڵان ١٣٩٥ دەستی بە مانگرتن کردوە.

ئەو چالاکی مافی مروڤە زیاتر لە سێ هەوتوێە  مانی لە خواردن گرتوە و هەواڵەکان باس لە خەرابی باری تندروستی دەکەن و هەر بە هوی خەرابی تەندروستیەوە گوازدراوەتەوە بۆ نەخوشخانەی تاڵقانی لە تارانی پایتەختی ئێران.

.ئەوەی زۆر جێگای سەرەنج و تێرامانە و جێگای پرسیارە بۆ هەموو مروڤێکی ئازادی خواز و خاون ویژدان ئەویش ئەوەێە کە >هەموو دنیا و دەزگاکانی مافی مروڤ و هێزە سیاسیەکان  لە پێوەندی بە دۆزی رەوای مەحمەد سەدیقی کەبودوەند بێدەنگیان هەڵبژاردوە.

دەزگا راگەێندنەکان لە پێوەندی بە فشار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی غەیری کورد هەر زو دێنە دەنگ و هەرا و هوریا دورست دەکەن بەڵام فەشارەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدنی کورد نەک تەنیا بەڵاو ناکەنەوە بەڵکو خوشیان لێ بێ دەنگ دەکەن وەک ئەوەی کوردێک لە وڵاتی ئێراندا نەژیت و لە لاێەن ئەو وڵاتەوە بەند نەکرابێت.

رێکخراو یاری کورد کە رێکخراوێکە سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان چاوەروانی هەێە لە هەموو ئەو رێکخراوە سیاسی و مروڤیانەی کار بۆ مافی ئینسان و ئازادی رادەربرین دەکەن بێ جیوازی بایخ بدەن بە دوزی چالاکانی سیاسی و مروڤی کورد لە چاڵارەشەکانی کوماری سێدارەی ئێرانیدا.

.ئێمە وەک یارسانەکان کە بەشێکین لە نەتەوەی گەورەی کورد لە رێگای ئەم نامیلکەوە پشتیوانی خۆمان رادەگەێنین لە مافی سیاسی و حقوقی بەرێز کەبودوەند و داواش لە بەرێزێان  دەکەین کوتایی بە مانگرتنەکەی بێنێت و هەر لە ئەم رێگاێەشەوە داوا لە هەموو لاێەنەکانی مافی مروڤ و رێکخراوە سیاسی و گروپەکان دەکەین هەڵوێستی جدی و بە پەلەیان هەبێت سەبارەت بە بارودوخی خەرابی بەرێز کەبودوەند.

رێکخراوی یاری کورد (یارسان)