روژی 12.7.2013 لە شاری سەحنە نارەزایەتیکی جەماوەری لە لاێەن یارسانیانی ئەو شارەوە دژ بە بێرێزی کردنی کاربەدەستانی کوماری ئیسلامی بەرانبەر پەیرەوانی ئاینی یاری بەرێوە چوو. لە کاتی خر بونەوەی یارسانیانی شاری سەحنە بەرێز ھەقانی بەیان وتارێکی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە سەبارەت بە روداوەکانی ئەم دوایانەی شاری سەحنە و ھەمەدان.

دوای کوتای ھاتنی نارەزایەتیەکە مامورانی ئیتلائاتی کوماری ئیسلامی ئێران دوای ماشینی بەرێز ھەقانی دەکەون و دەستگیری دەکەن ھەتا ئێستاش کەس لە چارەنوسی بەرێز ھەقانی ئاگادار نیە.

Likes(0)Dislikes(0)