دیداری نوێنەری رێکخراوی یاریکورد لە گەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتی نوروژ

0
345

نوێنەری یاریکورد لە شاری ترومسوی وڵاتی نوروژ ئەورۆ ٨.٩.٢٠١٥ توانی چاوی بکەوێ بە وەزیری دەرەوەی نوروژ Børge Brende و کومەڵێک بابەتی گرنگ وەک پرسی کورد و دۆزی خەرابی یارسانەکان لە ژێر دەستی کوماری ئیسلامی ئێران و ئەو هەرەشانەی روبەروی برا کاکەیەکانمان لە باشوری کوردستان بووتەوە لە لاێەن ئیسلامە توندرەوەکانەوە لە گەڵ بەرێزێان باس بکات.
لە دیدارەکە نوێنەری یاریکورد بەرێز ئەڵماس موحەمەدی سوپاسی وەزیری دەرەوەی نوروژی کرد کە زۆر جار هەڵویستی باش و بوێرانەی بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد و یەکیک بووە لە ئەو وەزیرانەی پشتیوانی کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردوە.
وەزیری دەرەوەی نوروژ وتوەیەتی کە زۆر گەشبینە بە داهاتوی گەلی کورد و روڵی پێشمەرگە و گریلای لە شەری دژی تروریستان بەرز نرخاندوە و پێشمەرگە و گریلای کوردی بە پارێزەری هەموو مروڤایەتی ناساندوە لە خورهەڵاتی ناوەراست.
نوێنەری یاریکورد داوای لە وەزیری دەرەوەی نوروژ کردوە کە ئاورێک لە کەیسی یارسانەکان بدنەوە کە لە ترسی ئیسلامیە توندرەوەکان زێدی خویان جێ هێشتوە و پەنایان بۆ وڵاتی نوروژ هێناوە.
نوێنەرایەتی رێکخراو یاریکورد لە وڵاتی نوروژ ٨.٩.٢٠١٥
almas 1wazir xarjai norwj