دوولایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنەکانی ئێران بایکۆت دەکەن.

0
272
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان و رێکخراوی یاریکورد یارسان هەڵبژاردنەکانی ئێران بایکۆت دەکەن .
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە
كۆڕ وكۆمەڵانی تێكۆشه‌ر وخەباتگێر
رووناكبیران،رۆژنامەنووسان،جودابیران و كەسایەتی هۆشیارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان .

خەلکی ئازادیخوازخوازو تێكۆشه‌ری رۆژهەڵاتی کوردستان .

هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن بڕیارە كۆماری ئیسلامیی ئێران، ریکەوتی  ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، خۆلێکی دیکەی هه‌ڵبژاردنی سه‌ڕۆك كۆماری و شوراكانی شار و گوندەکان به‌ڕێوه‌ ببات . هەڵبژاردنێک کە لە ماوەی دەستەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی دەنگی گەل هیچ گرنگیەکی نەبووە و نابێت بەمەبەستی گٶڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسیی و  ئیداری. لە سیستەمێکدا کە ویلایەتی فەقی قسەی یەکەم دەکات و هەڵبژاردنەکان  ئازاد و دیموکراتیک نین و هەموو چین و توێژەکانی گۆمەڵگا بە بێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەی مافی خۆ پاڵاوتنیان نیە و تەنیا مافی دەنگدانیان هەیە،  هەروەها جودابیرانی سیاسی و مەدەنی و ئازادی بەیان و ئایینی تێدا هیچ رۆڵێکیان نییە و مافی خۆپاڵاوتن تەنیا بە کۆمەڵێک کەس دەدرێت  کە لە لایەن ولایەتی فەقیەوە پەسەند دەکرین و ئەو کەسانە ناتوانێت نوێنەرایەتی خەلک بکەن.

بەرهەمی ٣٨ سال دەستەلاتی  کۆماری ئیسلام گرتن و زیندانی کردنی جودا بیران و نەتەوە بندەستەکان  و کەمە ئایینیەکان بووە ، ئازادی بەیان و کاری سیاسیی و رێکخراوەی و جەماوەری بەهەموو شێوەیەک قەدغە کراوە . لەلایەکی دیکەوە وێران بوونی ژێرخانی ئابووری و نەبوونی کار و کاسبی و هەژاری  و دەیان کەشەی دیکەی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگای بەرەو دارمان بردووە، بۆیە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ ماناییەکی نییە.

هاونیشتمانیانی هێژا

رژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا بەشداریکردنی خەلک بەلایەوە گرنگە، نەک دەنگ و رای خەلک، بۆیە چیدیکە فریوی بەڵێنەکانی دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نەخۆن و بەشێوەیکی مەدەنیانەوە و سەردەمیانە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن، راستە رۆژهەڵاتی کوردستان لە فەزایەکی ئەمنیتی ملیتاریزە کراودایە، کە ئەمە دەلیل نییە بۆ ئەوەی خەلک بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، پیویستە گەلەکەمان ئاوڕێک لە مێژووی چل ساڵ دەستەڵاداری کۆماری ئیسلامی بداتەوە کە بەشێوەیەکی مەدەنیانە و سەردەمیانە رووبەرووی کۆماری ئیسلامی ببنەوە، بۆیە داوا لە كۆڕ و كۆمەڵانی تێكۆشه‌ر و خەباتگێر و رووناكبیران،میدیاكاران،جودابیران،كەسایەتییە هۆشیارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بەشداری لە شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی رژیمدا نەکەن و بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن . بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان شەرعیت دانە بە تەمەنی زوڵم و زۆرداری کۆماری ئیسلامی .

پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان
رێکخراوی یاری کورد

٣١ ئاڤریل ٢٠١٧ – ١١ بانەمەڕ2017 کوردی