وەک لە راگەێندراوەکەدا دەردەکەوێت کومەڵێک لە روشنبیران و کەسانی دیاری کاکەیی لە باشوری کوردستان بێدەنگیان شکاندوە و داوایان لە حکومەتی هەریمی کوردستان کردوە کە ئاین و فەرهنگی رەسنی کوردانی کاکەیی بخەنە دەستوری هەریمی کوردستانەوە.
دەسڵاتدارانی کورد لە باشوری کوردستان زیاتر لە هەموو کەس دەزانن کە یارسانەکان بەشێکن لە مێژو و فەرهنگی رەسەنی کورد و هەتاکو ئەم کات و ساتە لە بەرانبەر هیچ زۆردارێک کوڵیان نەداوە و ئایین و فەرهنگی رەسەنی کورد واتە ئاینی یاریان پاراستوە لە ئیستاش بە دواوە کوڵ نادەن و دەیپارێزن.
بۆێە لە جێ خویداێە ئەو پرسیارە ئاراستەی سیاسەتوانانی کورد لە باشوری کوردستان بکەین بۆ هەتاکو ئێستا ئایینی کاکەیی لە دەستوری هەریمی کوردستاندا بوونی نیە و کاکەیەکان ناتوانن نوێنەری تایبەتی خویان هەبێت لە دام و دەزگاکانی هەریمی کوردستان ؟
ئێمە وەک بەشێک لە یارسانەکانی کوردستان کە لە ژێر ناوی رێکخراو یاریکورد کار و خەبات دەکەین دەنگی خومان دەخەینە پاڵ دەنگی برا و خوشکە کاکەیەکانمان لە باشوری کوردستان و داوا لە حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەین بە دەنگی کاکەیەکانەوە بچن و داواکاریەکانیان بخەنە بواری جێبەجێ کردن.
رێکخراو یاری کورد ١٩.١١.٢٠١٥

Likes(0)Dislikes(0)