بە پێ کتێبە ئاینیەکانی یاری کە بە دەفتەر ناسراوە و بە پێ سەرچاوە مێژویەکان، ئایین و باوەری یاری بەشێکە لە مێژووی کورد ،ئەو کوردانەی کە هیچ کات ملیان بۆ داگیرکەران شور نەکرد و لە چیا و دەشت و دۆڵەکانی کوردستان بەرەنگاری شەو پەرستان و شەمشەمەکویرەکانی سەحرا بوونەوە و ئاینی راستی پاکی نیستی و رەداییان پاراست و کوردستانی پیروزیان وەک قبلەی خویان هەڵبژارد و زمانی رەسەن و دیرینی باپیرانمان واتە زمانی گۆران وەک کەلامی پارانەوەی خۆیان دیاری کرد و بە دەنگ و سۆزی دڵگیری تەنبور عەشق و وەفای خۆیان بۆ نیشتمان دەربڕی .
وەک لە کەلامێکی یەکیک لە پێشەوایانی یارساندا هاتوە و دەڵێ<<<
سه‌رهه‌نگى دەودان , سه‌رهه‌نگى دەودان
ئەز كه نامێمەن سەرهەنگى دەودان
چەنى ئێرمانان مەگێڵيم هەردان
مەكؤشم په‌رێ ئايينى كوردان
واته من سەرهەنگى داودانيم و له گه‌ڵ ياوه‌ره‌كانم یارانی یارسانی هه‌رده‌ به هه‌رده‌ دەگه‌ڕێين له‌ پێناو ئايينى كوردان دەكؤشين و تەسلیمی ئایین و فەرهەنگی زۆر و زۆرداری و مل پەڕاندن و ژن بە کۆیلە بردن نابین .

باوە وشەێکی کوردیە کە لە کوردستان بە گشتی و لە ناوچەی گۆران بە تایبەتی بە کار دەبرێ و بە باپیر دەڵێن باوە، هەر بۆیە باوە وشێکی پیروزە لای کوردانی یارسان و زۆربەی پێشەوایانی یارسانیش نازناوی باوەیان بۆ دیاری کراوە ،وەک باوە یادگار،باوە خوەشین،باوە ناوس،باوە گور گور ،باوە تاهێر،باوە نور ،باوە شاسوار ،باوە مەحمود و زۆر باوایتر.

وەک لە میژوودا دیارە و بە کردەوەش دەیبینین ئاینی یاری ئاینێکی کوردیە و دژی هەر چەشنە توند و تیژێکە و هەر بۆێە سنوری خۆی بە رونی دیاری کردوە لە سەر ئەساسی ،یاری چوار چێوەن  باوەری وە جا ،راستی ،پاکی،نیستی و رەدا.واتە

ئایین و باوەری من، یارانی بە راستی،پاکی،نیستی و رەداباری فێر کردوە کە تێ بگەیم کە لە دونیا تەنیا یک رێگا هەێە ئەویش رێگای راستیە و پاکیە کە پەیرەوی لێ بکەین و بە دوای کەوین و لە بەرانبەر هەموو بونەوەرێکی دونیا بە روحی لێبوردن و مەردانەوە هەڵسوکەوت بکەین و خزمەت و یارمەتی کردنی کومەڵگەی مروڤی جیا لە فکر و باوەری خومان نەزانین و بە ئەرکی ئایینی و ئینسانی بزانین.

وەک ئێمە دبینین ئایین و باوەری یارسان هیچ پێوەندیکی بە ئاینی ئیسلامەوە نیە و هیچ خاڵیکی هابەشیش لە نێوان ئەو دو فکرە نیە،پەێامبەری ئیسلام محەمەدە و عەرەبە و گۆرەکەی لە عەرەبستانە،ئەوە لە هاڵێکداێە پەیامبەری یارسان سولتان سەهاکە و کوردە و گۆرەکەی لە کوردستانداێە لە داوێنی چیای سەربەرزی شاهۆ.

کتێبی پیروزی موسەڵمانان قورئانە و بە عەرەبی نوسراوە بەڵام کتێبی پیروزی یاریەکان دەفتەرە و بە کوردی گۆرانی نوسراوە،موسڵمانان ریش لایان پیروزە و سمێڵ بە نەجس دەزانن بەڵام یاریەکان سمێڵ لایان پیروزە و ریش بە نەجس دەزانن،لە ئاینی ئیسلام فرە ژنی هەڵاڵە و ژن هیچ مافێکی نیە لە ئاینی یاری فرە ژنی یاساخە و ژن بەرزترین مقامی هەێە،وەک لە ئەم کەلامەدا هاتوە و دەڵێ،

کناچه و کری

توفیرشان نین کناچه و کری

بش باطنن ازل هوری

واتە ,لە سەدەی هەوتم رێبەرانی من،جیاوازی نێوان رەگەزی نێرینە و مێنەیان چە لە باری حقوقی و چە لە باری کومڵایەتیەوە لە بەین برد و فەرق خستنە بەین ژن و پیاوی ناشەرعی زانی و فەرمووی هەر کەسێک لە یاران جیاوازی بخاتە مابەینی ژن و پیاو لە کۆری یاری و یاران وەدەر دەنرێ.

ئەگەر بمانەوێ نمونە بێنینەوە گەلێک جیاوازی هەێە لە نێوان یارسان و ئیسلام بەڵام سەیر ئەوەێە کە ئەورۆکە دەبینین کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکە ناز ناوی باوە یادگاری پیروزی ئێمە دەگۆرێ و بە وێنەی قاتڵانێک وەک خومەینی و خامنەیی ژوری بارەگاکەی تەنیوەتەوە و ناوی باوە یادگاریان گۆریوە بە یادگاری حسین،حسەینێک کە لە هیچ کون و قوژبنێک لە نێو یارسان شوێنێکی بۆ دیاری نەکراوە و ناوی لێ نەهاتوە.

ئەورۆ لە عێراقیش دەسڵاتی شیعەی دوانزە ئیمامی حاکم  بووە و خەریکن بە فەرمانی ئەربابەکانیان لە تارانەوە مێژو و ئاسەواری شوێنە پیروزەکانی یارسان کە کورد بوون و کوردستانی بوونی ناوچەکانی کەرکوک و خانەقین و کفری کە مەنزڵگای کاکەیەکانە و بوونی کاکەیەکان لە ئەو ناوچانە کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە دەسەلمێنێ دەسرنەوە و ناوی باوە مەحمودیان گۆریوەتەوە بە یا عەباس و یا حسین.

ئەوەی جێگای داخە کە ئێمە نزیک بە سی ساڵە دەسڵاتی کوردیمان هەێە لە باشوری کوردستان ،ئەو دەسڵاتە شوێن و پێگەی بۆ هەموو باوەرەکانیتر دیاری کردوە و موچەی مانگانەی بۆ هەموو پێشەوایانی سونە و شیعە بریوەتەوە و ئەوانیش لە مینبەری مزگەوتەکانەوە هەر روژێک بە بیانویک فتوای کافر بوون و مولتەد بوون بۆ یارسانەکان دەر دەکەن بێ ئەوەی ئەو دەسڵاتە کوردیە سنورێک بۆ بێسنوری مەلا ئیسمایل سوسەیەکان دابنیەت و کاکەیەکان لە دوژمنکاری  ئەو دوژمنانەی سەر خاکی ئێمە بپارێزن.

هەر کوردێک ئەورۆ خۆی بە کورد بزانێت و دیفاع لە شەرەف و کەرامەتی وڵات و خاکی پیروزی کوردستان بکات ئەبێ بە شانازیوە پارێزگاری لە مێژووی یارسان و باوەردارانی یاری بکات لە بەر ئەوەی یاریەکان بە چاک و خەرابیانەوە بەشێکن لە مێژو و بەرخوەدانی کوردان لە بەرانبەر نەیارانی کوردا و هەر بۆێە ئەورۆکەش کەوتونەتە بەر هێرشی نارەوای داگیرکەران و دەست و پێوەندەکانیان لە کوردستان

باوە مەحمود لە خانەقین،باوە نور لە دەربەندیخان و داوێنی ئاوی سیروان و باوە شاسوار لە کفری سێ بران و لە شورشگیرانی کوردی یارسانن کە بە لێهاتووی خۆیان و ئیرادە و باوەریان بە ئاینی کوردان توانیان کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە بپاررێزن و ببنە خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە و هەتاکوو ئێستاش وەک سەمبولێک یادیان لێ دەکریتەوە کە چی ئەورۆ شیعە نازناویان دەگۆرێت و سونەش دەیانتەقێنێتەوە ئەوەش تەنیا لە بەر ئەوەی دوژمنان باش دەزانن کە لە هەر شوێنێک ئاسەواری یاری و یارسانی لێ بێت ئەو واتاێە دەگەێنێت کە ئەو شوێنە مڵکی کوردە و هیچ کەسێک ناتوانێ هاشای لێ بکات.

عەلی فەزڵی کەواڵی

bave mahmod

 

 

 

Likes(3)Dislikes(0)