داواكاری باوك و دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌‌كی شه‌هیدی روژهه‌ڵات له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و كاك مه‌سعوود بارزانی

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی ئازادی به‌ ناوی ساكۆ حوسه‌ینی‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه‌ به‌ هۆیه‌كی نادیاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. پاش ئاگاداربوون له‌و هه‌واڵه‌، بنه‌ماڵه‌ی ساكۆ پێوه‌ندی به‌ پارتی ئازادییه‌وه‌ ده‌گرن و له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌یان له‌ گرتووخانه‌ ئازاد ده‌كرێ. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌، پاش یه‌ك مانگ پارتی ئازادی ڕایگه‌یاند كه‌ ساكۆ له‌ ئاكامی هێڕشی بۆمبه‌یی داعشه‌وه‌ شه‌هید كراوه‌. گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌‌، ته‌نیا بۆ داپۆشینی كرده‌وه‌یه‌كی جێی گومانه‌وه‌ بێ‌ كه‌ دوور نیه‌ ده‌ستی نێوخۆیی تێدا هه‌بێ. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا خووشكێكی ١٣ ساڵانه‌ی ساكۆ به‌ ناوی ماهان حوسه‌ینی كه‌ بۆ سه‌ردان چووبوو بۆ لای براكه‌ی، له‌ لایه‌ن پارتی ئازادییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ماهانیش به‌ ده‌ردی ساكۆه‌وه‌ بچێ.

ئێستا باوك و دایكی ساكوی شه‌هید و ماهانی به‌ند كراو كه‌ خه‌ڵكی سه‌قزی روژهه‌ڵاتی كوردستانن له‌ په‌یامێكی ویدیویدا له‌ سه‌ر گوری كوره‌كه‌یان داوا له‌ رێزدار كاك مه‌سعود بارزانی سه‌روكی هه‌ریمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ هه‌تاكو كچه‌كه‌یان به‌ ده‌ردی كوره‌كه‌یان گیروده‌ نه‌بووه‌ پارتی به‌ ناو ئازادی كوردستان پیلانیكی هاوشێوه‌ی كوره‌كه‌یانی بۆ دانه‌رشتوه‌ یارمه‌تیده‌ریان بن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان بۆ باوشی دایك و باوكی.

دایك و باوكی ساكوی حسه‌ینی شه‌هید و ماهان حسه‌ینی سێزده‌ ساڵی دیل له‌ ده‌ستی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و تاقمه‌كه‌ی

 

 

Likes(0)Dislikes(0)