ماوەی ساڵێکە ئەندامانی رێکخراوی یاری کورد لە وڵاتی نوروژ لە رێگای جواجورەوە  لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دەسڵاتدارانی نوروژ تێ بگەێنن کە ئاینی یاری جیاوازە لە گەڵ ئاینی ئیسلام و پەیرەوانی یاری لە لاێەن دەسڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی دەکوژرێن و بێسەرو شوێن دەکرێن.

بەرێز ئەڵماس محەمەدی ئەندامی رێبەری یاری کورد دو جار لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتی نوروژ کوبونەوەی بووە.

لە دوا دیدار ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان بە سەروکایەتی بەرێز بەرزو مورادی عەلی فازلی ئەندامی رێبەری رێکخراو یاری کورد بۆ ماوەی ١ ساعت لە پێوەندی بە کەیسی پەنابەران و جیاوازی ئاینی یاری لە گەڵ ئاینی ئیسلام لە گەڵ پارلمانی وڵاتی نوروژ قسە و باسیان کرد و نامەێکی رخنە ئامێزیان دایە وەزارەتی دەرەوەی نوروژ.

ئێستا وڵامی نامە و کوبوونەوەکان هاتوەتەوە بۆ رێکخراو یاری کورد و ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان کە ئەوان یارسانەکان بە ئیسلام نازانن و بە چاوی ئاینێکی جیاوازیش مامەڵە لە گەڵ کوردە یارسانەکان دەکەن.

دەقی وڵامی پارلمانی نوروژ بۆ رێکخراو یاری کورد و ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان لە خوارە دادەنەین.

رێکخراو یاری کورد ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان ١.٢.٢٠١٦

دەست لە سەر ئەو نوسراوەی خوارەوە دابگرە بۆ وڵامی پارلمانی نوروژ

VLami parlemani norwij.jwaw parman norwj

jalasai stotrtinge 002

almas 1

Likes(0)Dislikes(0)