خۆپیشاندانی ئێرانی و کوردستانییەکانی دانیشتووی نورویژ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی راپەڕیوی کوردستان و ئێران

0
190
دوێنێ شەمە ڕێکەوتی ١.٦.٢٠١٨ کومیتەی پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک  هێز و ڕێکخراوی سیاسی کوردی و ئێرانی خۆپیشاندانێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە خەبات و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە برد.
سەرەتا کوردستانیان و ئێرانیەکان لەبەر دەرکی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ کۆبوونەوە، دوای نیو ساعەت خوێندنەوەی پەیام و دورشم گوتنەوە بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نوروژی، بە خۆ پیشاندان بە ناو کوڵانەکانی ئۆسلۆ بەرەو  سەفارەتی ئێران کەوتنە ڕێ،
لە بەر  سەفارەتی ئێران ژمارەێکی زۆر خەڵک لە چالاکانی کورد، فارس و بەلووچ ئامادە بوون و بە درووشمدان و خوێندنەوەی پەیام و بەیانامە هەتا کاتژمێر سێ دوا نیوەرۆژ درێژەیان بە چالاکیەکەیان دا.
ئەو حیزب و لایەنانەی خۆ پیشاندانەکەیان رێک خستبوو پێک هاتبوون لە:

١.رێکخراوی یاری کورد (یارسان)

٢-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٣- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٤- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٥-حیزبی دیموکراتی کوردستان
٦-سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٧-ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

٨- حیزبی مەردومی بەلووچستان

٩/ ئیتحادی فدائیانی خەڵکی ئێران