دوای داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق له‌لایه‌ن چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كانی داعشه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و چه‌ته‌ دڕندانه‌، هه‌ڵسان به‌ تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كاكه‌يی و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌ید بابا یادگار له‌ناوچه‌ی خازر.

پارێزه‌ر هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق داگیركران، له‌درێژه‌ی كاری چه‌ته‌ دڕنده‌كانی داعشدا، ئه‌مڕۆ 22-8-2014 تیرۆرستان هه‌ڵسان به‌ تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كاكه‌ی و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌ید بابا یادگاری كاكه‌یی له‌ناوچه‌ی خازر.

وتیشی: چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كان ماڵی چه‌ندین هاووڵاتی كاكه‌ییان تاڵان كردوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كاری قێزه‌ونی تریان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌.

Likes(0)Dislikes(0)