ئەگەر چاوێک بە سەر مێژووی خەباتی چوار دەیەی رابردوی روژهەڵاتی کوردستاندا بخشێنین بۆمان دەر ئەکەوێت بۆ چی خەڵکی ناوچەکانی ئیلام و کرماشان لە حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران بە گشتی و هێزە کوردستانیەکان بە رێبەری موکریانیەکان بە تایبەتی دوری دەکەن و بگرە ئەوان بە هەرەشە دەزانن بۆ سەر بەرژەوەندی خۆیان و ئیلام و کرماشان.
ئەو حیزبانەی کە وەک پێشەنگی خەباتی خەڵکی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان خۆیان دەر ئەخەن  هەر هەموویان سەر بە ئاینی ئیسلام و شاخەی سونە مەزهەبن و رێبەراکانیان خەڵکی ناوچەێکە بە ناوی موکرایان کە لە هیج کات و ساتێکدا رێگەیان بە کوردێکی کەڵهور یان گۆران کە دانیشتووی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامن نەداوە لە رێبەری حزبەکانیان پلەی سیاسی و تەشکیلاتی هەبێت .
ئەو هێزانە لە بەرگی شۆرشگیریدا لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردودا یەکیەتی رێزەکانی گەلی کوردستانیان لە یەک داپچراندوە و ناکۆکی مەزهەبی،ناوچەگەری  و سیاسیان خستوەتە نێوان خەڵکی رۆژهەڵات و شەری نێوخۆیان هەڵگیرساندوە و بە دەێان و سەدان رۆڵەی قارەمان و شورشگیر کوردیان کردوەتە قوربانی بەرژەوەندی سیاسی و حزبی خۆیان و ئێستاش وا دیارە خەریکن کوردستانی روژهەڵات بکەنە کوریای باشور و کوریای باکور.
وەک بۆمان دەر ئەکەوێت ئەو هێزانە بە گشتی و حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی لە مێژووی خوار و خیجی چەند ساڵی رابردوی خۆیان دەرسیان وەر نەگرتوە و بە دورست کردنی کلیپی لە ئەو شێوە و بەڵاو کردنی  لە کانالی رەسمی ئەو حیزبەوە ناوچەکانی ئیلام و کرماشانی لە کوردستان و رێبازی رێبەری ناوداری کورد شەهید دوکتر قاسملو دابریوە و روی راستەقینەی خۆیان بەرانبەر کوردەکانی پارێزگای ئیلام و کرماشان نیشانداوە.
ئەگەر بەرێوەبەرانی حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران وەفایان هەبێت بەرانبەر بە خەبات و تێکوشانی کوردەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان و ئارشیوی شەهیدەکانی روژهەڵاتی کوردستان هەڵبدەنەوە ئەبینن کە سەردارگەلێک وەک کاک سابیر حسینی،وەلی عەوەزی،مەجید مەجیدیان،مەحمود کەڵاشی،ئاخا ئیمامی،جهانگیر یوسفی،عەبدولا زارەعی،ئەحمەد گەشکی،سوحبەتوڵا مهرابی،کاکی حەسەن،جەهانبەخش ناسری،فەروخ خزری،بهمەن خوسرەوی،عەزیز محمەد خوسرەوی،خەلیل زرەیی،ئەمین محەمەدی و ……دەێان رۆڵەی قارەمانی دیکەی ناوچەکانی ئیلام و کرماشان سەربەرزانە گیانی خۆیان کردە قوربانی خاکی پیروزی کوردستان.
ئەورۆکە چەند هاورێک خەڵکی ناوچەکانی کرماشان و ئیلام پێوەندیان پێوە کردم و گوتیان ئەوەش وەفای حزبەکانی روژهەڵات و حزبی دێمکرات بەرانبەر ئەو هەموو قوربانی و ماندو بونانەی کە ئێمە لە پێناو کوردایەتی و رزگاری کوردستان بەخشیمان و دەیبەخشین ،حزبی دێمکرات سرودی دورست کردوە  بۆ روژهەڵات هیچ ناوێکی لە ئەو دو پارێزگایەی کوردستان و شارەکانی نەبردوە ئەوە واتای ئەوە دەگەێنێ کە ئەوان هیچ کاتێک نە ئیمە وەک کورد هەژمار دەکەن و نە باوەریان بە کورد بوونی ئێمە هەبوە و هەێە ئەویش لە بەر ئەوەی ئێمە وەک ئەوان ئیسلام و سونە مەزهەب  نین و بگرە گۆران و کەڵهور زمانین و سۆرانی نین.
لە راستیدا حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران بە دورستکردنی ئەو ڤیدیو کلیپە و بەڵاو کردنی نیشانیدا کە ئەوان تەنیا خۆیان بە نوێنەری ئەو ناوچە و شارانە دەزانن و جگە لە ئەو ناوچانەش کە لە کلیپەکە ئاماژەیان پێی کردوە باوەریان بە کوردبوونی ناوچەکانی دیکەی وڵات نەبووە و  نیە.
بۆ دیتنی ئەو کلیپەی حزبی دێمکرات بۆ رۆژهەڵاتی دورستی کردوە چاو لە ئەو ڤیدیوەی خوارەوە بکەن

عەلی فەزڵی کەواڵی

 

Likes(6)Dislikes(1)