فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) به‌ماركسی نازانن به‌ڵكو به‌ دیموكراتی‌ ده‌زانن.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونی (ئه‌ی ئار دی) ئه‌ڵمانی، فه‌ریق رایمۆند توماس فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیونه‌كانی تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا وتی “ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن “.
وتیشی “ئێمه‌و په‌كه‌كه‌ له‌شه‌ڕی دژی داعش له‌سوریا هاوپه‌یمانین”.
فه‌ریق رایمۆند توماس جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌یكردووه‌ كه‌ ناوێكی نوێ هه‌ڵبژێرن و وتی “من به‌ په‌كه‌كه‌ نالێم ماركسی ده‌ڵێم دیموكرات”.
ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ پشتیوانی‌ له‌شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ ده‌كات له‌شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش له‌سوریا، كه‌ كۆنتڕۆڵی‌ خاكی‌ رۆژئاوای‌ كوردستانی كردووه‌.
ئه‌و هێزه‌ هه‌روه‌ها مانگی‌ رابردوو به‌پشتیوانی‌ ئه‌مه‌ریكا توانی‌ شاری‌ ره‌ققه‌ی‌ پێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ داعش له‌سوریا كۆنتڕۆڵبكات.
پشتیوانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌په‌گه‌، به‌رده‌وام جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ زۆرجار گرژی‌ له‌نێوان ئه‌نكه‌ره‌و واشنتۆن دروستبووه‌.

خه‌ندان- خۆشناو حسێن

Likes(0)Dislikes(0)