محەمەد مەندەلاوی

پێشەکی با ئەوە بڵێم، ئێمەی کورد هێشتا وەکو نەتەوەی عەرەب یا نەتەوەیلی تر زمانێکی یەک
گرتوومان (ستاندارد) نییە، بێگومان هەر تاکێکی کورد ئەمە باش دەزانی، تەنانەت من لێرا بیریان
خەمەوە. بەهەر حاڵ، ئەم یەک نەگرتووەی زمانی کوردی لە درێژایی ئەم باردۆخە نا سروشتیە
کارتێکردنی نەرینیی هەبووە و هەیە لە سەر زمانی کوردی بە هەموو زارەوەکانی. بۆ نموونە، یەکەم
کاریگەری لاواز و بێکەڵکی ئەوەیە کە دوو کورد کە لەیەک نەتەوەن و لە یەک نیشتمانن بەڵام لە
باردۆخی نووسین یا لە کاتی قسەکردن بە باشی لە یەکتر تێ ناگەن؟؟!! دیسان،هەر زاراوێکی کوردی
گەشە بە خۆی داوە بە شێوەیک لە شێوەکان کە تێکڕایی جای زمانی نەتەوایەتی گرتووە؟! ئەمەیش
کارێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی کورد وەکو نەتەوەێکی گەورە، چۆنکە کۆمەڵە ووشەێک لە
زاراوەکان لە دەڤەری لە دەڤەرەکانی کوردستان بەکار دەچێ لە دەڤەری تر بەکار ناچێ و تێناگەن لێ،
بەڵام تایبەتمەندی زمانی یەکگرتوو ئەوەیە کە هەر تاکێکی کورد لە هەر بستێکی نیشتمان بە ئاسانی لە
کۆمەڵە ووشەکانی تێ دەگا، ئە ئەمە جیاوازیە لە نێوان زمانی نەتەوایەتی و زاراوەی دەڤەر؟؟. لە بەر
ئەم بارە ناوازە درێژخایەنە هەر زاراوێکی کوردی هەندی ووشەی ڕەسەنی خۆی هەیە، بۆ نموونە
وەکو ووشەی "خاس" لە زاراوەی فەیلی یا کەلهوری دا کە زاراوەکانی تر بەکاری نابەن!. خوێنەری
هێژا، لە کاتی نەبوونی زمانی یەکگرتوو با هەر تاکێکی کورد ڕێز و حورمەت لە جیاوازی ئەم
زاراوانە بگری، چ لە کاتی نووسین یا لە کاتی قسەکردن، نابێ هاووڵاتی سۆرانی گاڵتە بە شێوەزاری
بەهدینی بیکا، هەروەها نابێ هاووڵاتی بەهدینی جەڤەنگ بە شێوەزاری سۆرانی بیکا، دیسانەوە، نابێ
هاووڵاتی فەیلی بە سووکیەوە تەماشای زاراوەی ئەمان بیکا و نە ئەمانیش بە هەمان شێوە.. تەماشای
زاراوەی فەیلی یا کەلهوری بیکەن هتد. با ئێستایش دەست پێ بکەین بە ڕونکردنەوە و لێکدانەوەی ئەو
ووشانە کە ئەمڕۆ باسێ کەین.

١- ووشەی               

لە زاراوەی کەلهوری و فەیلی دا بەناوبانگە کاتی کە ژنەکان ئەیانوێ شتێک بە ئاو بشۆرن ئەڵێن
"عەل"ی کەین، بێگومان ئەم ووشەیە لە سەرەتاوە "ئێل" یا "ئەل" بووە، بەڵام بە هۆی کات و ڕۆژ و
ماوە تێپەڕین بە سەریا لە ئێل یا ئەل بووە بە عەل،ئەم گۆرینی ووشە لە زمانەکان یا لە زاراوەکان دا
سروشتیە کە ڕوو ئەدا وەکو قورئان کورد ئەڵێ: قورعان. ئێل (عەشیرەت) دیسان کورد ئەڵێ: عێل. یا
ئاسمان دیسانەوە کورد ئەڵێ: عاسمان. ئارەق زۆربەی زۆرێ ئەڵێن: عەرەق هتد. بێگومان ئەم ووشەیە
کە لەسەرەوە هێما بۆی کردین بنەڕەتی مێژووی هەیە، لە سۆمەر دا بە یەکێک لە خوداکان گوتنە
"ئەلاه" پاشان کە گۆڕی بۆ زمانی ئەکەدی بە ناوی "ئیلو" یا "ئێل" هەروەها بەزمانی عەبری (زمانی
جوولەکە) بە خودا ئەڵێن: ئیلوهیم، ئیل، علیون هتد. دیارە کە ڕێشەی "عەل"ی کەلهوری کە ئەمڕۆ لە
بەغدا و مەندەلی و شارانی تری کوردستان بە کاری دەبەن لە عەبریەکان وەریان گرتووە، چونکە
ئاشووریەکان پێش مەسیح بە چەندەها سەدە هێرشیان کردە سەر مەملەکەتی ئیسرائیل و هەموو
جووەکان یەخسیر کردن و هێنایان بۆ عێراق و کوردستان و هەندی ووڵاتی تر، بەڵام لە کوردستان دا
هێشتا ئاسەواری ئەو جووانە لە شاری (زەرنە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکو خۆی ماوە. هەر وەها
لە باشووریش شارێکیان دروست کرد کە هێشتا ماوە بە ناوی (بێتواتە) کە سەر بە قەزای ڕانیەیە.
بێگومان ئەم چوونە بەناو یەکدا کاریگەری هەبووە لە سەر زمانی هەردووکیان دا چ کورد چ جوو.
٢- ووشەی سەراب یا سەراو:
بە هەردوو شێوەزار بگوتری دروستە، چونکە لە زمانی کوردی دا زۆر لە ناوەکان کە بە "ب"
کۆتایی دێ دەبێ بگۆڕی بە "و" وەکو: ئاو دیسان دەبێ بڵێ ئاب، ئەم شێوەزارە لە ناو قسەی کوردی دا
هەیە کاتی کە بە کەسێ بێڕێز ئەڵێن: ئابڕووی نییە. یا ووشەی شەو. بە بەیانای زوو ئەڵێن: شەبەق. بە
شەڕ لە شەو دا ئەڵێن: شەبیخوون هتد. لە زمانی کوردی دا بە سەر چاوەی ئاو وەکو کانی،کارێز،
سەرچاوە، چەشمە دەوتری سەراب یا سەراو. لە کوردەواریا ناوی ئەم سەرابە زۆر بەناوبانگە، وەکو
نێو گوندێ سەراب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سەر بە ناحیەی ئەیوانە، لە بەر ئەمە نێوی لێ نراوە
سەراب چونکە ڕووباری "گەنگیر" کە دەروا بۆ شاری مەندەلی لە باشووری کوردستان سەر
چاوەکەی لەم گوندەیە ئە لەبەر ئەمە نێوی لێ نراوە سەراب، سەری ئاو، خەڵکی گوندەکەیش
هەموویان سەر بە خێلی کەلهورن. دیسان چەند گوندی تر لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دا هەیە کە نێویان
"سەراب"ە یەکێکیان سەر بە خۆیە، یەکێکی تر سەر بە مەهابادە، یەکێک سەر بە کەنگاورە، یەکێکی
تر سەر بە قوروەیە کە سەر بە پاڕێزگای سنەیە، هەر وەها دووانی تر هەن لە پاڕێزگای سنە، یەکێکی
تریش هەیە دیسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە پاڕێزگای خورم ئاباد، یەکێکی تر هەیە سەر بە
کرماشانە، هەر وەها چەند گوندێکی تر هەن بەم نێوە سەر بە شارە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانن. بەڵام، دیسان عەرەب نێوی سەراب بردییە و بە تراویلکە، تراوکە، چەوت بینی، سەراو،
ئەڵێ سەراب (سَراب)؟ بۆ دڵنیا بوون، هەتا فەرهەنگە عەرەبیەکان ئەڵێن ئەم "سەراب"ە ووشەیکی
عەرەبی نییە. ئەم فەرهەنگە عەرەبیانە ئەڵێن: ئەم سەرابە بەو دیاردە سروشتیە دەوتری کاتی کە لە
دوورەوە ئەرزێکی پان ئەبینی وەکو ئاوی ڕەوان بریسکێتەوە کە لە باری سروشتی دروست ئەبێ کاتی
کە هەتاوی هاوین ڵێ ئەدا. ووشەی سەراب بە شێوەزاری جۆرەوجۆر چەند جار لە قورئان هاتووە
وەکو سەراب، سربا، سارب.
٣- ووشەی تەمەڵ یا تەنبەڵ:
هەمان مەبەستیان هەیە. وەکو باسمان کرد لە ووتارەکەی پێشوو "تە" کورتکراوەی "تەن"ە بە
مەبەستی جەستە، لەش، وەکو وەزارەتی تەندروستی، یا بە مەبەستی ئامێر وەکو تەموورە یا تەور، یا
هەر شتێکی تر وەکو تەندوور هتد. "مڵ"یش بە مەبەستی شل (شل و شێواو)، خاو، نەرم، بەڵام کاتێک
دوو ووشەکە تە و مڵ بە شێوەزاری کوردی تێکیاندەی "تە"کە لە گەڵ "مەڵ"لەکە ئەبێ بە "تەمەڵ" کە
ئەوەیش مرۆڤی تەوەزەلە، لاواز و بێ توانایە، مرۆڤی تەنپەروەرە کە بە هیچ شێوەێک نایەوێ کارێک
ئنجام بیدا. ووشەی "تەنبەڵ"یش بە هەمان واتەیە بەلام ڵێرا "تەن" کورت نەکراوە وەکو خۆیەتی،
"بڵ"یش هەر مانای هەمان "مەڵ"ی هەیە. ئەم ووشەی تەمەڵە هەر وەکو ووشەیلی تری زمانی کوردی
دا عەرەب و فارس و ترک و گەلانی تریش بردیانە و بەکاری دەبەن.
٤- ووشەی نەورۆز:
لە بنەڕەت دا نەورۆژە نە نەورۆز چونکە یەکێک لە ناوەکانی هەسارەی هەتاو ڕۆژە کە لە کاتی
هەڵاتنی شاو دەکەی بە ڕووناکی ئە لەبەر ئەمە ناوی هەمان ئەستێرەی ڕۆژ ڵێ نراوە؟. بەڵام
فارسەکان بەهەتاو ناڵێن ڕۆژ؟؟. بەڵام کورد لە سەردەمی کۆن هەر بە هەتاو دیسان گوتووە و ئەڵێ
ڕۆژ. بۆ زانیاری، بێجگە لەو داستانە جەژنی "نەورۆز" پێوەندیی ڕاستەوخۆ هەیە لە گەڵ ئەستێرەی
"ڕۆژ"، چونکە کاتی ئەستێرەی ناوبراو لە ٢١/٣ دەچێتە نێو یەکەم برجی دوازدە لە ئاسمان کە
ئەوەیش برجی مەڕە (کاوڕە) لەو چرکەیە ساڵی نوێ دەستی پێ ئەکا وەرزێکی نوێیش پەیدا دەبێ کە
پێ ئەڵێن وەرزێ بەهار. لە سەر زاری موریە (Morie) لە پەڕتووکی (سیاحتنامەی دووم)
لاپەرەی(٣٥٧)ئەڵێ:ساڵی(١٨٢١)زایینی ڕۆژی(٢١)ئازار ئێرانیان لە دەڤەری دەماوەندی
سەر بە تەهران، پایتەختی ئێران جەژنیان گرت بە بوونەی رزگار بوونیان لە ستەمی
پادشا زوهاک، بەو جەژنە گوتن جەژنی کوردی. بۆ وەگرتنی زانیاری زۆرتر بگەرێەوە بۆ
وتارەکەمان کە بەم ناونیشانەیە: ئایا ووشەی نەورۆز ووشەیکی کوردیە یا فارسیە؟.
٥- دیوار:
دییوار بە عەرەبی پێ ئەڵێن: جدار. دییوارێکی بەناو بانگی کوردی لە مێژوو دا هەیە لە دییواری چین
کۆنترە کە ئەوەیش دییواری میدییەکانە – مادەکان- لە باکووری شاری بابلە (حلە) لە نێوان ڕووباری
دیجلە و فورات. سەرکردە و مێژوو نووسی یونانی (زینفون) کە لە نێوانی ساڵانی ٣٥٤-٤٣١ پێش
زایین ژیاوە یەکەم کەس بوو باسی ئەم دییوارە کردووە. ئەگەر بە هەڵە نەچووم ئەم دییوارە پاشماوەی
ئاسەواری سۆمەریە کوردەکانە. ڕۆژێک پەڕتووکێکی زانای میسری دوکتۆر (لويس عوض) خوێندم
کە ناوی (مقدمة في فقه اللغة العربية = پێشەکیی لە زانیاری زمانی عەرەبی)ە پەڕتووکێکی پڕ قیمەتە،
لە لاپەرەی ٤٤ سۆمەریەکان وەکو مادەکان دەناسێنی کاتی کە ئەڵێ: وقد دلت الأبحاث التاريخية
والأثرية إلى أن حضارة سومر Sumer في جنوب العراق وهي أقدم حضارة معروفة في بلاد ما بين
النهرين،كانت حضارة هندية أوروبية. فبتحليل نقوشها وجد العلماء أن اللغة السومرية لغة ميدية سكيذية
Medo Scythic..= توژێنەوەی ئاسەوار و مێژوو ڕووی دەرخست کە شارستانیەتی سۆمەر لە
باشوور عێراق کۆنترین شارستانیەتە لە مەیان دوو ئاو (میزووپوتامیا) شارستانیەتێکی هیندوئوروپیە –
ئاریاییە- کاتی کە زاناکان نەخشەکانی شیکردنەوە بینین کە زمانی سۆمەری زمانێکی مادی سکیزیە
Medo Scythic. قسەکەی (لویس عەوەز) تەواو. مادەکان دیارن پێویست ناکا زۆر باسیان بکەی،
سکیزەکانیش پاشماوەیان شاری سەقزە لە ڕۆژهەڵات کە هێشتا ناویان هەڵگری. با قسەکەم دووپاتی
بیکەمەوە بە بەڵگەنامەیکی تر کە لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەی (ياقوت الحموي) هاتووە بە ناوی (معجم
البلدان= فەرهرنگی شاران) بەشی ٧ لاپەرەی ٢٩٤-٢٩٥ ئەوەیش هەڵبەستێکە هەڵبەستوانێک عەرەب
نوسێتی پێش هەزار ساڵ کە ناوی (علي بن محمد العلوي الكوفي)ە بە ناوبانگە بە " الجماني" لە
هەڵبەستەکەی باسی ئاسەواری مادەکان دەکا لە بابل و دەوروبەری ئەڵێ:
ألا هل سبيل إلى نظرة
بكوفان يحيا بها الناظران
يقلبها الصب دون السدير
حيث أقام بها القائمان
وحيث أناف بأرواقه
محل الخورنق والماديان
وهل أبكرن وكثبانها
تلوح كأودية الشاهجان
وأنوارها مثل برد النبي
ردع بالمسك والزعفران.
بە گوێرەی سەرچاوە مێژوویەکان مادەکان نە گەیشتنە (بابل) ئەوە سۆمەریەکان بوون لەو دەڤەرە،
کەواتە قسەکەی زانای میسری (لويس عوض) دروستە کاتی کە جیاوازی نەیکرد لە نێوانی
سۆمەریەکان و مادەکان دا؟؟. شای پێنجمی سۆمەریش کە (کەڵگامیش= کەڵ گا مێش) ناوی بوو لە
سەردەمی دەسەڵاتی خۆی وەکو شا دییوارێک بە درێژایی ١٠ کیلومەت لە دەورو بەری شاری
(ئوروک) دروست کرد؟. بۆ زانیاری، شارێکی سۆمەری هەبوو بە ناوی (دیر) لە کنی شاری (بەدرە)
لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە لە نێوان وڵاتی سۆمەر و ئیلام. لە ساڵی ٧٢٠ پێش زایین شای ئاشوور
"سەرگونی دووەم" هێڕشی کردە سەر ئیلام، بەڵام ئیلامیەکان بە فەرمانڕەوایی شای ئیلام (هومبان
نیکاش یەکەم) لە نزیکی شاری ناو براو سوپای ئاشووریان شکاند و سەرکەوتن بە سەریانا. بەهەر
حال، بمبوورن وابزانم تۆزێک لەبابەتەکە لامدا با بچینەوە سەرێ. خوێنەری هێژا، بە زاراوەی
کەلهوری بە ژوور ئەڵێن دییو کە لە چوار دییوار پێک دێ؟. هەروەها دییوەخان کە لە تەنیشتی خانوو
دروستی ئەکەن بۆ مێوانداری. دیسانەوە کەلهورەکان بە گوند ئەڵێن: دێ. بەخاوەنی گوند بە سۆرانی
ئەڵێن: دێ دار. بە ئەرزی کشتیاری لە خوارەوەی دێ یا لە ناو دێ ئەڵێن: دێ بەر. خوێنەری بەڕێز،
یەکلایی ناکەمەوە (لا أجزم) بەڵام ئەمە ڕای منە دەربارەی ناوی "دێر"ی کرستیانەکان کە لە دوو
ووشە پێکهاتووە "دێ" کە لە کوردیا بە مەبەستی گوند، کۆمەڵگە، "ڕ"ەکەیشی کورتکراوی "ڕا"یە بە
مەبەستی باوەڕ، ئایین، کاتی کە هەردوو ووشەکە ئەیلکنی لەگەڵ یەکدا ئەبێ بەو "دێر"ە کە کۆمەڵگەی
ئایندار و ڕەبەنی ژن و مێردی کرستیانە (رهبان و راهبات).
تا لێکدانەوەی چەند ووشەیکی تری کوردی ڕەسەن بە خودای بەخشەندە و مێهرەبان دەسپێرم
24.2.2020         
Likes(4)Dislikes(0)