تەندروستیی کۆیە ئاماری قوربانییەکانی هێرشەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە

0
144
جێگری بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ڕایدەگەیەنێت، ئاماری قوربانییەکانی هێرشی سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-ی راگەیاند و دەشڵێت: هێشتا هەندێکیان لە ژێر خانووە ڕووخاوەکاندا دەرنەهێنراون.

لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بارەگاکانى حزبى دیموکراتى ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)لە شارۆچکەى کۆیەى سەر بە پارێزگاى هەولێر لەڕێگەی مووشەکەوە بۆردوومان کرا.

سەبارەت بە ئاماری قوربانییەکان، شێروان جەلال، جێگری بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی کۆیە، بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە ١١کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاد لە٣٠ بریندار هەیە.

شێروان ڕاشیگەیاند: هێشتا لە ژێر ئەو شوێنانەدا کە بووەتە ئامانجی تۆپبارانەکە، هاوڵاتیان ماون و نازاندرێت ژمارەیان چەندە، بۆیە ژمارەی برینداران و کوژراوان ڕووی لە زیادبوونە.