بە هەر بیانوێک هەرەشە بۆ سەر لیزا خان کچە رۆشنبیری یارسان (کاکەیی) مەحکومە
لیزا فەلەکەدی کاکەیی، کچی نەک تەنیا تاکێکی کاکەیی، بەڵکو کچی  پێشەواێکی ناوداری یارسانە بە ناوی رێزدار فەلەکەدین کاکەیی.
نەمر کاکە فەلەک وەک  مروڤێکی شورشگیر لە مەیدانی خەباتی کوردایەتی بە پاکی ، راستی  و رەوشتی جوان و بوێرانەی سیماێکی جوانی بەخشیوەتە یارانی یارسان.

کاکە فەلەک نزیکەی   ٥ دەێە بە ناو و دەنگی خوی توانیویەتی ببێتە ئەستێرەێکی گەش بە سەر ئاسمانی کومەڵگای یاران و گشت کوردەواریدا و خزمەتێکی بێ وێنەی کردوە   بە کەلتور و فەرهنگی یارسان(کاکەیی)

برۆن سەرتاسەری باشوری کوردستان بپێون و پرسیار بکەن بزانن چۆن وەسفی پێشەواکەی یارسان کاکە فەلەکمان دەکرێ ،؟کاکە فەلەک جگە لە شانازی بەخشین بە یاری و یارسان و گشت کومەڵگای کوردەواری چە خەتاێکی کردوە کە ئێستە هەرەشە لە جگر گۆشەکەی بکرێ.

بە باوەری من لیزا خان ئێستە جێگرەوەی دەنگ و سیما جوانەکەی کاکە فەلەکی کوردانە و بۆێرانە ئەچی بە قوڕگی نەێارانا و ئەڵی من کاکەم من کاکەییم و من یارسانم هەر کەسێک بیهەوێ رێگا و رچکەی کاکە فەلەکمان تێک بدا کە ئەورۆکە خوی لە لیزا خانا دەبینێتەوە هەوڵی کپ کردنی دەنگی دلێری یاران دەدات.

بۆێە هەرەشە بۆ سەر لیزا خان بە هەرەشەێک دەزانم کە بۆ سەر هەموو کومەڵگەی یارسان بێت ،تیر هاوێشتن بۆ دەنگی ئازایانەی لیزا خان تیر هاوێشتنە بۆ دنگی هەموو ئەو کەسانەی لە پێناو چەسپاندنی مافی یارسانەکانن لە هەموو گۆشە و کناری ئەم جیهانە   .

لیزا خان ئەبێ وەک باوکی بوێرێ مل بۆ هیچ کەسێک شۆر نەکات و لە سەر خەباتی خوی بەردەوام بێت لیزا وەک هەموو مروڤێک  هەقی خویەتی ئەندام بێت لە لای هەر هێزێکی کوردستانی ،ئەو  ئەندامە لە رێزی پارتی دێمکراتی کوردستان حزبەکەی نەمر مەلا مستەفا بارزانی سەرکردە و رێگای پیروزی کاکە فەلەکیشە هەقی بێ ئەم لاو ئەو لایەتی، بەڵام ئەبێت لە رێزی پارتی دێمکرات رێچکەی کاکە فەلەک هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی وەک بەرێزیان خوشەویستی گشت کوردستانیان بن ..

عەلی فەزڵی کەواڵی.

وێنەی من و چەند هاورێک لە خزمەت کاکە فەلەک نەمر

kurdistan wene 016

 

Likes(0)Dislikes(0)