سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 28-8-2014،له‌شاری موسڵ، گروپی تیرۆرستی داعش، مه‌زارگه‌ی (سه‌ید هه‌یاسی) كاكه‌ییه‌كانی ته‌قاندۆته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و مه‌زارگه‌یه‌ گه‌وره‌ترین مه‌زارگه‌ی كاكاییه‌كانه‌و ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای حه‌مدانیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ.

جێی باسه‌ تیرۆرستانی داعش دوای ئه‌وه‌ی شاری موسڵیان داگیركرد له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كانیان ده‌ستیانكرد به‌ تاقانده‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ران و مه‌زارگه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و شاره‌.

هه‌روه‌ها هه‌رسێ مزگه‌وته‌كانی (النبي یونس، النبي جرجیس، النبي شیت) له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆرستانه‌ ته‌قێندرانه‌وه‌ كه‌ مێژوویه‌كی كۆنیان هه‌بوو له‌ پارێزگای موسڵ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین جێگای شوێنه‌واری كۆنیشیان ته‌قاندۆته‌وه‌.
5758112882014_999

Likes(0)Dislikes(0)