تورکیا و سوریا بە بەشداریی ئەنەکەسە هێزی هاوبەش دژی ڕۆژئاوا دروست دەکەن

0
276
ئاشکرا بوو کە دوای ئەوەی تورکیا لە شاری بابی باکوری سوریا گیریی خوارد، لە دیمەشق و شاری رحای باکوری کوردستان لەگەڵ ڕژێمی سووری کۆبووەتەوە و لەگەڵیدا ڕێکەوتووە، بەپێی ڕێکەوتنەکە تورکیا لە باب دەکشێتەوە و شارەکە دەدەنە ڕژێم و بەیەکیشەوە پیلان دژ بە باکووری سوریا دادەنێن.

بەپێی راپۆرتێکی تایبەت کە لە ئاژانسی دی خەبەر بڵاوکراوەتەوە، هەردوو رژێمی سوریا و تورکیا چەند کۆوبونەوەیەکیان کردوە و چەند پیلانێکیان داڕشتوە بۆ هێرش کردنە سەر چەند ناوچەیەک لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ئەو راپۆرتە “ڕژێمی تورکیا دوای ئەوەی دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی قەڵغانی فورات دژ بەڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا و بۆ هاوکاریکردنی چەتەکان کرد، لەشاری باب گیری خوارد و تێکشکا، بۆیە ئێستا بەدوای ڕێ و ڕێبازی دیکەوەیە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شاندێکی دەزگای هەوڵگری میتی تورک لە ٢٨ مانگی ڕابردوودا، لە شاری دیمەشقی سوریا لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی ئەسەد کۆبوونەتەوە”.

ئەوەش هاتووەکە:”هەروەها لە ناوچەیەکی نزیکی قامیشلۆ کە لەژێر دەستی ڕژێمی سوری دایە، فەرماندارێکی سەربازی ڕژێم بەناوی حوسام، زانیاریی لەسەر ئەو دیدارە بەلایەنگرانیان داوە کە لەگەڵ شاندە تورکیەکە لەسەر شاری باب و باکوری سوریا گفتوگۆیان کردووە، بەپێی قسەکانی حوسام کۆبوونەوەکەیان ماوەی پێنج سەعاتی خایاندووە، شاندەکەی میت بە ڕژێمی ئەسەد یان وتووە، ئەوان ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سەر مینبج و کانتۆنی جزیرە دەکەن”.

راپۆرتەکە ئاماژەی بە پیلانەکانی ئەو دوو رژێمە کردوە دەنووسێتت:”بەپێی پلانەکە ڕژێمی سوریا دەچێتە بابەوە و سوپای تورکیا و چەتەکانیش دەکشێنەوە و بەشێک لە چەتەکان دەچنە ناوچەی شەهبا، هەروەها بۆ شاری منبیج و کانتۆنی جزیرەش کێشەیەکی دیکەی ناوخۆیی دروست بکەن و هێزێکی دیکە دژیان ئاوا بکەن”.

راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات:”لە دوای کۆبوونەوەی دیمەشق بەچەند ڕۆژێک، کۆبوونەوەیەکی دیکەی ڕژێمی ئەسەد لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی تورک و حکومەتەکەی ئاکەپە لە شاری رحا (ئورفەی) ی باکوری کوردستان ئەنجامدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گروپە چەتەکانی ئیدلب و باکوری سوریاش بەشدار بوون، تیایدا بڕیاردراوە کە چەتەکان و چەند گروپێکی سەر بە ڕژێمی سوریا هێزێکی پێنج هەزار کەسی پێکبهێنن بەناوی دەستەی هاوڵاتیانی حەسەکە کە چەند گروپێکی سەر بە ئەنەکەسەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیان لە ناودایە و بەنیازن هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا”.

هەروەها ئەوەش هاتووەکە:”ئاشکرا بوو کە لێدوانەکەی دووڕۆژ بەرلەئێستای فەرماندەی گشتی سوپای تورک هولوسی ئاکار کە لە دەوحە وتبووی، ئۆپەراسیۆنی باب کۆتایی هاتووە، ئەنجامی دیدارەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی ئەسەدە“.

د.خ