بە هەموو تواناوە لە پشت کاکەییەکانی باشووری کوردستانین

0
422

لەکاتێکدا کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، ئەرکی خۆی گوێزاوەتەوە بۆ دژایەتیکردنی خەڵکی باشووری کوردستان و هێرشکردنە سەر کورد، لە داگیرکەران و دوژمنانی کورد، بە کۆنتەرات هەڵگرتووە، لەو نێوەدا زیاترین رق و قینی خۆیان بە خوشک و برایانی ئێزیدی و کاکەیی دەڕێژن. تاوانەکانی داعش لە دەڤەری شنگال دژ بە ئێزیدییەکان ئەو راستییە دەسەلمێنی.
هەرچەند کە خوشک و برایانی کاکەییمان لە باشووری کوردستان، پشتیوانیی حکومەتی کوردستانیان لەگەڵە و خۆشیان ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانبارانی تێرۆریست کردووە؛ بەڵام ئێمە وەک کۆمەڵگای یارسانی رۆژهەڵاتی کوردستان و وەک رێکخراوی یاریکورد، کە هەر ئێستا لە ریزی پێشوەی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ داعش لە تەنیشت پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK، بەشداریی ئەو ئەرکە نەتەوایەتییەن، رادەگەیەنین کە دووبارە بوونەوەی تاوانەکانی شنگال لە ناوچە کاکەیی نشینەکان قبوڵ ناکەین و لە ئەگەری هەر هێرشێکی داعشدا بۆ ئەو ناوچانە بە هانای ئەوانەوە دەچین.
رێکخراوی یاریکورد
11 ئاگۆستی 2014
peshmerge- sheri daash3