بەیاننامەی رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ٧٣یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

0
394

ڕۆڵە بەشەرەفەکانی نەتەوەی کورد!

خەباتگێڕانی رێگای ئازادی  و سەربەخۆیی کوردستان!

٧٣ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥زایینی) لە  مەیدانی چوا چرای مەهاباد،کوماری کوردستان راگەیندرا .
 ڕۆژی دووی رێبەندان  و راگەیاندنی  کۆماری کوردستان،نیشانەی خۆڕاگری،کۆڵنەدان و نەبەزین و ئیرادەی نەتەوەی کورد بوو لە ماوەی سەدان ساڵی بندەستیدا، هێمای ئازادی و ئازادیخوازی و تێکۆشان بوو بۆ پچڕانی پەتی یەخسیری و بەدەستەوە گرتنی دەسڵاتی  سیاسی و بنیاتنانی داهاتوویەکی بەختەورەانە
کۆماری  کوردستانی، وەدیهاتنی  ئاوات و ئارەزووی لە مێژینەی کوردان بوو، وەراست گەڕانی خەونی خانی، حاجیو بەری  خوێن و ئارەقە  ورەنجی سەرکردە مێژوویەکانی  نەتەوەکمان، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، شێخ سەعیدی پیران، سمکۆ،  مەلیک مەحمودی  نەمر  و ژێنێڕاڵ ئێحسان نوری پاشا بوو.
بە دامەزراندنی کوماری کوردستان ،نەتەوەی کورد لە ناوچەی زۆری کوردستانە داگیرکراوەکی کوردستانی رؤژهەڵات ، ئازادی ئەستاند ، و چارە نووسی خۆی بەدەستەوە گرت و فەرمانراوای  نەتەوەی دامەزراند، ئالای کوردستانیان هەڵکرد  ئالای داگیرکەرانیان تۆر داو بیگانیان لە ناوچە بەدەر کرد، کورد بوە خاون مالی خۆی،
بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان زمانی نەتەوەی رەسمی کرا و  بە خێرای گەشەی بەرچاوی بە خوە دێت  و لە هەمان کاتدا چاپخانە و رادیو و سینەما  و کتێبخانەی نەتەوەی و   و ئەرتەشی نەتەوەی هیزی پێشمەرگە دامەزران.سەرەڕای نایاسای بونی ناوچەکە ئاسیاش و ئەمنیەتی هاولاتیان بەتەواوەتی دەپاریزرا.
 لە کۆماری کوردستان، ژنان بە  بەشداری سیاست و دامەزراندنی چەند رێكخراوی تایبەت بە خۆیان و رۆڵی بە رچاویان هەبوو  لە کۆماری کوردستان.     
بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە بەشی کەمی نیشتمان بەڵام هێوای گەورەی  خستە ناو دڵی هەموو رؤڵەکانی نەتەوەوە  و شۆڕشگێڕان و  و ئازادیخوازانی   لە پارچەکانی دیکەی  کوردستانە و  بە بەشداری  و بەهانای کۆماری کوردستانەوە هاتن و کۆماری کوردستانیش بێ جیاوازی باوشی  بۆ کردنەوە، کۆماری کوردستان بووە قیبلەی یەک ریزی ناومالی کوردو کە دەسکەوتەکانمان لە هەر بەشی دیکەی  کوردستان گریدراوی یەکن و بە بی یەک سەرکەوتنی بەرچاو  بە دی ناکریت 
ئەم  روداوە مێژوویەو  دەسکەوتە بە نرخانە  تەنیا لە ماوەی یازدە مانگ تەمەنی کورتی  کۆماری کوردستان دەستکەوت کە کە دوای سەدان سال داگیرکراوی و پارچە پارچەی نەتەوەکمان باشترین دەسکەوتی نەتەوەکمانە .
هەر چەند کۆماری کوردستان لە کەم تەمەنی باشترین دەسکەوت و پێشکەوتنی بە رچاوی بە خۆیەوە دێت بەلام ئاستی ئامادەی و تاقەت و توانای کۆماری کوردستان  نیتوانی پێش بە پلانی داگیرکەران و بەرژەوندی زلهێزەکان ناوچە بگریت  سەرئەنجام کۆماری کوردستان رووخا و بۆ جارێ دیکە کوردستان داگیرکراێەوە، پێشەوا و ژماریک لە وەزیر و ئەفسران و  کار بەدەستانی کۆمار لە مەهاباد لە سێدارە دران .
دوای  رووخانی کۆماری کوردستان ئەو  ئالایەی  لە چوارچرا  هەڵکرا و هیوای کورد لە دڵندا نەکوژانەوە و وەک چرای رۆناکی رێگەی رزگاری تا ئەمرۆکەش هەر لە سەر رێبازی  پێشەوا هەزاران کەس لە بندیخانەکان و چاوروانی پەتی سێدارەن و یا لەسێدارە دراون لە ژیر ئەشکەنجەی داگیر کەران نا بو داگیر کردنی کوردستان زمزمە دەکن  یا  ئالا بەدەس و تێکوشەر، هەڵگری  بێری نەتەوین ولە سەر   رێبازی پێشەوای نەمەر  قازی مەحەممەدن ،لە هەر گوشەیک لە ئەم نیشتمانە لە هەر کات و  هەڵومەرجێک دا ئالای شۆڕشیان هەلکردوە سەر لە نوی تیهەلچونەتەوە لە سەر رزگاری نەتەوەکیان،کۆماری کوردستان قیبلەی شۆڕشگێرانی رێگەی رزگاری یەک جاری نەتەوەکیانن .
رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان  بەم بۆنە  پیرۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، گەرمترین و  پیرۆزبای  پێشکەش  تێکوشەران رێگەی رزگاری و سەربەخۆی کوردستان  و گەڵی کوردستان دەکات، هەزاران سڵاو پێشکەشی گیانی پێشەوای شەهید قازی موحەممەد و ئەفسران و پێشمەرگەکان و کاربەدەستان و تێکوشەرە شەهیدەکانی کۆماری کوردستان  دەکات و وەک رێکخراوی یاری کورد یارسان ویەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، لەم رۆژە پەیمان  نۆی دەکەینەوە  کە هەلگری ریبازی پێشەوا لەسەر مافی چارەنووس و سەربەخۆی ولاتەکمان و هەلگری ئالای نەتەوتیی و سرودی نەتەوی  بێن و هەتا رزگاری یەکجاری  نیشتمان و هەلکردنەوەی ئالای نەتەوەی و بیگانە بەدەر کردن لە نیشتمانمان ،هەرگیز سەنگەری خەبات و بەرخۆدان چۆل نەکەین.
 با یادی کۆماری کوردستان هاندەرمان  بێ بۆ یەکگرتنی ریزەکانمان، گوڕ تیندان  بە خەبات سوربوون لە سەر سەربەخۆی خاک و  گرتنەوەی مافە رەواکانمان و ئالای کۆماری کوردستان و سرودی نەتەوەی  و بیرەوەری کۆماری کوردستان  ئیلهامبەخشی  تێکۆشان و کۆڵنەدانمان  لە پێناوی رزگاری و سەر بەخوی کوردستان بێت.

سڵاو لە ٧٣ ێمین ساڵیادی کۆماری پیروزی کوردستان

مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی خاکی کوردستان

رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

٢٠.١.٢٠١٩