روژی یەکشەمە ٥.١١.٢٠١٧ سمینارێک بۆ هاوسەروکی پەژاک رێزدار سیامەند موعینی لە ئوسلو پێتەختی وڵاتی نوروێژ لە سەر روژهەڵاتی کوردستان و روژهەڵاتی ناوین رێک خرابوو.
ژمارەێکی زۆر لە کوردستانیان و نوێنەری حیزب و لاێەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری ئەو سمینارە بوون رێکخراوی یاری کورد یەکیک بوو لە بەشدار بووکانی سمینارەکە .
نوینەری یاری کورد رێکخراوی یارسانەکان وێرای بە خێر هاتن و دەست خوشی لە رێزدار کاک سیامەند بۆ پێشکەش کردنی وتارەکەی لە سەر روژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە چەند پرسیارێکی لە سەر کوردە یارسانەکان ئاراستەی رێزدار سیامەند موعینی کرد بەرێزیان وێرای پشتیوانی لە کوردە یارسانەکان وڵامی پرسیارەکانی یاری کوردی داێەوە و پشتیوانی خوی و حزبەکەی بۆ بە رێکخستن کردنی یارسانەکان دەربڕی.
سازمانی یاری کورد (یارسان) کومیتەی نوروێژ
٥.١١.٢٠١٧
Likes
(2)Dislikes
(0)


دوایین بۆچون آخرین دیدگا