بەشداری نوێنەرایەتی سازمان یاری کورد و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان لە خاک سپاری ئەحمەد مەلا نیسی

0
243
روژی یەکشەم ١٢ ی ١١ی ٢٠١٧ هەیەتێک بە نوێنەرایەتی یەکیتی شوڕشگیڕانی کوردستان و سازمان یاری کورد(یارسان) بۆ بەشداری کردن لە بە  خاک سپاردنی تێکوشەری عەرەب ئەحمەد مەلا نیسی کە لە وڵاتی هوڵەند لە لاێەن کوماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرور کرابوو چونە شاری دنهاخ و گوندی فروتوخ و بەشداری رێ و رەسمی بە خاک سپاردنی ئەحمەد مەلا نیسی بوون و پەیام و سەرەخوشی هەردوک رێخراوەکەیان گەێانە بەرێوەبەرانی مەراسمەکە و بنەماڵەی خوالێخوشبوو.
جێ وە بیر هێنانەوەێە کە ئامادە بووان و بەرێوە بەرانی مەراسمەکە زۆر لە بەشداری نوێنەرانی رێکخراوەکانمان خوشحاڵ بوون و سپاسی هاورێانی ئێمەیان کرد بۆ بەشداریان و پرسە و هاخەمیان لە گەڵ هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهواز.
مراسمی بە خاک سپاردنی ئەحمەد مەلا نیسی ساعەت ١٠ی بەیانی هەتاکوو ١٢ی نیوەرۆ درێژەی کێشا.

سازمانی یاری کورد(یارسان)

یەکیتی شوڕشگیڕانی کوردستان

١٢.١١.٢٠١٧

persa1arm yarikurd yakyati shorshgyran