روژی یەکشەم رێکەوتی ٣١.٥.٢٠١٥ کومیتەی رێکخستنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا شاری بیرمنگهام مراسمێکی رێک خست بە بۆنەی ٤٠مین ساڵیادی لە دایک بوونی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان.
لە سەر داوای هاورێانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کومیتەی رێکخستنی یاریکورد بەشداری ئەو یادە پیروزەیان کرد و پەیامی پیروزبای رێکخراوەکەمان لە لاێەن بەرپرسی کومیتەی بریتانیای یاریکورد هاورێ کاکی روستەم ئەڵماسیەوە پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.
لە پەێامەکە باس لە روڵی گرنگی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کرا لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵەی خەباتی شاخ و شار و پستیوانی کردنی بە کردەوەی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان .
کومیتەی یاریکورد تیشکی خستە سەر ئەو ئازادیەی کە لە ژێر دەسڵاتی یەکیەتی نیشتماندا هاتوتە دی.
هەر لە مراسمەکەدا کاناڵی ئاسمانی کوردسات وتوێژێکی چەند خولەکی لە گەڵ هاورێ کاکی روستەم ئەڵماسی کرد سەبارەت بە روڵی مێژویی و نەتەوەیی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە ماوەی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکوشانی ئەو حیزبە و کاریگەریەکانی ئەو خەبات و تێکوشانە لە پارچەکانی تری کوردستان .
رێکخراو یاریکورد ١.٦.٢٠١٥
r.y

Likes(0)Dislikes(0)