بەشداری رێکخراو یاریکورد لە یادی شەهیدانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

0
327

روژی ٢١ ی ١١ لە لەندەن مەراسمێک بۆ یادی شەهیدانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرێوە چوو کە هاورێ کاکی روستەم ئەڵماسی کەسایەتی ئاینی یارسان و ئەندامی رێبەری رێکخراو یاریکورد پێامێکی خوێندەوە.
ئەوەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی هاورێ کاکی روستەم ئەڵماسیە.

خوشک و برایانی بەرێز هاوخەمانی کورد و کوردستان سڵاوی ئێمەتان پێشکەش.
وەکوو شەهیدێکی زیندوو خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە لەم روژە هاوبەشە خۆم لە کناری ئێوەی ئازیز و خوشەویست، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی سەربەرزی کورد و کوردستان دەبینمەوە.
بێگومان هەریەک لە ئێوەی ئازیز هەڵگری داستانێکی هاوبەشن کە پڕە لە بەرخودان و خەبات دژ بە داگیرکەرانی کوردستان .
رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بۆ رزگاری وڵاتەکەمان بێوچان خەباتیان کرد و گیانیانی ئازیزیان پێسەکەش بە بارەگای پیروزی نیشتمان کرد تاکۆ روژێکی وەک ئەورۆ بە بیرەوەری دوای خویان بۆ ئێمە جێ بهێلن.
جێ خویەتی لەم روژە پیروزە هەزاران سڵاو بنێرین بۆ روحی پاکی ئەو دڵسوزانە کە تەمەن و ژیانی خویان بەخشی بۆ ئەوەی وڵاتی کورد لە ژێردەستی رزگاری بێت.
لە جێ خویداێە سڵاو و رێز بنێرین بۆ ئەو قارەمان و نەبەزانەی وڵاتەکەمان کە سەربەرزی و رزگاری نەتەوەکەمانیان خستە پێش مەسڵەهەتی تاکە کەسی خویان و لە ئەو پێناوەدا چوون بەرەو پیری مەرگەوە.
خۆشەویستان دوژمنانی کورد و کوردستان ئێستاش کوتایان نەهاتوە و وڵات پێویستی بە قوربانی زیاترە.
قەڵاکەی کوبانی و شەنگاڵ و بست بە بستی کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێن کە دەبێ وەک سەید رەزای دەرسیم و قازی محەمەدی نەمر بێباکانە بۆ رزگاری نەتەوەکەمان بەرەو پیری مەرگ بچین.
ئێستاش مێژوو شاهدی ئەوەمان بۆ دەدات کە خەباتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پڕە لە قوربانی و داستانی نەبەزی و بەرخودان لە چوار بەشی وڵات.
من وەک تاکێکی کورد وەک شەهیدێکی زیندوو وەک یارسانیکی هەست نازک وەک پێشمەرگەێکی دێرین سەری رێز و خوشەویستی دادەنەوێنم بۆ خەباتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە پێناو رزگاری وڵاتەکەم و رێز و حورمەت دەنێرم بۆ شەهیدە سەربەرزکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و گشت شەهیدانی کورد و کوردستان.
دڵنیام کە ئیلام کرماشان دیاربەکر هەولێر و سلێمانی قامیشلو و مهاباد شانازی بە یەکیەتی و شەهیدە نەمرکانیوە دەکات.
یادی شەهیدانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرز و بەرێزبێت و رێگای پیروزیان پڕ رێبوار بێت.
کاکی روستەم ئەڵماسی کەسایەتی ئاینی کوردانی یارسان و ئەندامی رێبەری رێکخراو یاریکورد سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان .کاکەیی بریتانیا شاری لەندەن ٢١.١١.٢٠١٤
r4r2r3