بۆ ڕاگەیاندنەکان و ڕای گشتی -کۆبوونەوەی یەکیەتی نەتەوەیی-

0
557

لەبەر کۆرۆنا ڤایرۆس، ئەمڕۆ ٢ی ئاداری ٢٠٢٠ کاتژمێر ٠٠:١٧ نوێنەری پارتەکان و
پێکهاتە کوردستانیەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، کۆنفرانسێکی میدیایی لە ڕێگای
تۆری سکایپەوە لە سەر ناوی یەکیەتی نەتەوەیی بەرێوە چوو. نوێنەری ڕێکخراوەکان و
پێکهاتەکانی کوردستان نەورۆزی ٢٠٢٠ یان لە ژێر درووشمی ” بە یەکیەتی نەتەوەیی
نەورۆز پیرۆز بکەین، دەست نیشان کرد. هەروەهاش کە خۆتان ئاگادارن؛ بە بۆنەی
باڵو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس نەمانتوانی ئەم ڕیورەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ
بەڕێوەبەرین، هەر بۆیە ناچار بووین لە ڕێگای تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکانەوە نەورۆزمان
پیرۆز کرد.
لە کۆنفرانسی سکایپی دا، دەستنیشان کرا تا چ ڕێژەیەک کوردستانیانی تاراوگە، تووش
کۆرۆنا ڤایرۆس بوون و بەداخەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە و هەروەها، چ ڕێژەیەکیش
تا ئێستا تووش بوون. لە ئەنجامی ئەم نرخاندنەدا، هەموو الێەکان گەشتین بەم ئەنجامەی
کە، مەترسی باڵو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس روبەڕوی هەر چوار پارچەی
کوردستان بووەتەوە.
نوێنەرانی پارت و پێکهاتە کوردستانیان خەباتی خۆیان لە رێکەوتی ١٠ی ئادار هەتا کوو
ئەمڕۆیان دەست نیشان کرد. بە تایبەتی لەسەر گەمارۆ خستنە سەر کەمپی پەنابەرانی
مەخمور نرخاندنیان کرد. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم گەمارۆ خستنە سەرە بە
هیچ جۆرێک قابلی قبووڵ نییە و ئەمە پرسگریەکی نەتەوەییە و پێویست دەکات کە بە
زووترین کات کۆتایی پێی بهێنریت. بە تایبەتی لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور،
شەنگال و شەهبا.
پارت و پێکهاتە کوردستانیەکان پێداگریان لەسەر کرد و ڕایانگەێاند؛ کە بە پێشەنگایەتی
هێڤی سووری کوردستان، پێویستە؛ پرۆژەی هاوکاری کردنی دانیشتوانی ئەم سێ
ناوچەێە ئەنجام بدرێت، و لە ڕێی دیالۆگەوە لەگەڵ حکومەتی باشوور ڕێگە چارەیەک
بدۆزرێتەوە.
کارەساتی کۆرۆنا بووتە ڕۆژەڤی هەموو گەالن لە سەرتاسەری جیهان دا، هێزە
داگیرکەرەکان دەێانهەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ داگیر کردنی زیاتری کوردستان، لە
باکووری کوردستان ئەو شارەداریانەی کە بە ویست و ئیرادەی گەلەکەمان دەست نیشان
کرابوون لە ڕێگای قەیومەوە کرانە ئامانج، بە هەزاران سیاسەتمەداری کورد خراونەتە
بەندیخانە و ئێستاش گیانیان لە مەترسی دایە. دوژمن بە سیاسەتی قرێژ هێرش دەکەنە
سەر گەلی ئێمە.
دەوڵەتی ئێران سزادراوانی ئاسایی بەر دەدات، بەاڵم بەندکراوانی کورد و سیاسی لە
بەندیخانەکان دا هێشتووەتەوە. داگیرکەران لە هەر هەل و مەرجێکدا هێرش دەکەنە سەر
دەستکەوتەکان و پیرۆزیەکانی گەلێ ئێمە، لە وەها بارودۆخێکدا؛ پێویستە کە تەندروستی
و بەرژەوەندی گەلی کوردستان لەسەر هەموو پارت و سازی و ڕامانی سیاسی دا لە پێش
هەموو شتێکەوە بێت. دەبێت بە ڕۆحی یەکیەتی نەتەوەیی پشتگیری و پشتیوانی لە
گەلەکەمان بکەین، بەرژەوەندی و تەندروستی گەل بپارێزین و هەموو پێکەوە بە
نەخشەڕێگایەکی هاوبەش کار بۆ ئەم مژارە بکەین.
ئەو هەڤااڵنەی بەشداری کۆنفرانسی سکایپ بوون، ئاماژەێان بەوە کرد کە؛ لەم بارودۆخە
نالەبارەی کە ئێستا تێیداین، پێویستە هەموو تاکێکی کورد لە سەر ئەم کێشانە بە ڕۆحێکی
بەرپرسیارانەوە هەڵسووکەوت بکەن و لەهەر چوار پارچەی کوردستان پشتیوانی لێ
بکەن. پاش نرخاندن و ئانالیزی دۆخەکە، پالنسازی ئەنجام درا. یەکیەتی نەتەوەیی لەم
کاتەدا، نیاز و پێویستێکی گرنگە، بە ئەنجام دانی هاوکاری و چاالکی هوشیار کردنەوەی
کۆمەاڵگا و بە ڕێکخستن و کوردینە کردنی تاکەکان و پێش خستنی هەڤاڵیەتی کۆلەکتیڤ،
یەکیەتی نەتەوەی پێش بخەین و تەندروستی گەلەکەمان گرنگتر لە هەر بەرژەوەندیەکی
تر لەبەر چاو بگرین.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بانگەوازی لەهەموو پارت و رێکخستنی کوردستانیان کرا کە، ئەم
ڕەوشەی ئێستا لەبەر چاو بگیرێت و لە جیاتی بەرژەوەندی تاک، مرۆڤاێەتی لە سەروو
هەموو شتێک لە بەرچاو بگیرێت و هۆشمەندی و هوشیاری سیاسی زیاتر ڕەچاو
بکرێت.
لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کە ئەم بانگەوازیە بۆ کوردستانیان بکرێت:
پێویستە هەر کەس لەماڵی خوی بمێنێتەوە، پێویستە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە دژی کۆرۆنا
ڤایرۆس، ڕینماییە تەندروستیەکان لەبەر چاو بگیرێت، تەنها لە خۆ و ژیانی خۆمان
بەرپرسیار نین، بەڵکوو بە بەرپرسیاریەتیەوە هەڵسووکەوت لەگەڵ دەوروبەری خۆمان دا
بکەین، نەبینە هۆکاری تەشەنە سەندنی ئەم پەتاێە و خۆمان و خانەوادە و چواردەورمان
بخەینە مەترسیەوە. پێویستە بە هوشیاری کۆمەاڵێەتی و تەندروستیەکی هاوبەش لە دژی
کۆرۆنا ڤایرۆس هەموو پێکەوە لەم ڕێگەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین. هەروەها پێویست
دەکات لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونونی لە یەکتر بپرسینەوە و ئاگاداری باری تەندروستی
یەکتر بین و دۆستان و ئازیزانمان بە تەنها نەهێڵین
لەم کۆبوونەوەیە دا ئەم بڕیارانە گیران:
١-کۆبوونەوەکانی یەکیەتی نەتەوەیی مانگێک یەک جار ئەنجام بدرێت.
٢-لە دژی کۆرۆنا ڤایرۆس و تەندروستی گەلی کورد، دەبێت لە چوارچیوەی یەکیەتی
نەتەوەیی و هەموو پێکەوە هەنگاو بنیین.
٣-نامەیەک لە دژی گەمارۆ حستنە سەر کەمپی مەخمور بە هاوفکری هەموو الێەنەکان
ئامادە بکرێت، دەبێت بۆ بەڕیوەبەرانی باشور، پ د ک، ڕێزدار مەسعود بارزانی و
رێزدار نێچیڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمان، لە ڕێگای پوست و سوسیال میدیاوە
بنێردرێت.
٤-دەبێت نامەێەکی هاوبەش ئامادە بکرێت و بۆ یو ئێن و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان
بنێردریت.
٥-دەبێت کامپانیای هاوکاری مرۆیی لە ماڵبات و خوشک و براکانمان پێک بهێنین و لە
سەرەتادا بۆ دانیشتوانی مەخمور و شەنگار و شەهبا و پاشان بۆ هەموو کوردستانیان،
ڕێک بخرێت، ئەم کارە لە الێەن مانگی سوری کوردستان )هێڤیا سوور کوردستان(
ئورگانیزە بکرێت.
٦–بۆ پشتیوانی لە گیراوانی بەندیخانەکانی تورکیە و باکور و ئێران و ڕۆژهەاڵت، لە
ڕۆژانی ٥-٦ی مانگی نیسان لەسەر تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکان چاالکیەک رێک بخرێت.
پارت و رێکخراو و سازی بەشدار:
ی ن ک )یەکیەتی نیشتمانی کوردستان (
تەڤگەری گۆڕان
ک ج د ک- ئو )کۆنگرا جڤاکا کوردستانیان-ئورووپا(
ت ژ ک – ئو )تەڤگەرا ژنان کوردستان – ئورووپا(
پارتی شیوعی کوردستان – باشوور
پارتی زەحمەتکێشان – باشوور
پ ا د ئێ )پارتیا ئازادی و دیموکراسیا ئێزدیا(
تەڤگەری ئازادی
پ ی د )پارتی یەکیەتی دیموکرات(
پ د ک س )پارتیا دیموکراتا کوردی سووری(
پارتی چەپی کوردی سووری
تەڤگەرا نووژەنا کوردستان – سووریا
پارتیا دیموکراتا کوردی لە سووریا )الپارتی(
پارتیا دیموکراتا پێشڤەرو یا کورد لە سووریا
پارتیا چەپا دیموکرات لە سووریا
پ ی د ک س ) پارتیا یەکیەتیا دیموقراتا کوردی لە سووریا
پارتیا ڕێکەفتنا کورد لە سووریا
پارتیا چاکسازیا کورد لە سووریا
پارتیا کەسکا کوردستان لە سووریا
پارتیا دیموکراتا کوردستان لە سووریا
پارتیا کۆمۆنیستا کوردستان لە سووریا
پ ی ک ) پارتیا ئیسالمیا کوردستان(
ک ک پ )پارتیا کۆمۆنیستا کوردستان(
تەڤگەرا کاوە
پژاک ) پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(
کۆدار )جیڤاکی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەاڵتی کوردستان(
کژار )جیڤاکی ژنانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان(
پالتفۆرمی هەورام
پالتفۆرمی یارسان
یەکیەتی شۆڕشگێڕان کوردستان

  رێکخراو یاری کورد یارسان
Kurdistan human rights Association
FEDA ( Federesyona Elewîyên Kurdistan)
NAV – YEK ( Federasyona Komelên Êzidiya)
Kurdische Zentrum Berlin
CIK ( Civaka Islamiya Kurdistan)
Enstituta Kurdî – Almanaya
Enstituta Kurdî – Bruksel
MŞD ( Meclîsa Şingal a Derveyî Welat)
YMK ( Yekîtîya Mamostayên Kurdistan)
YES (Yekitiya Êzdiyên Sûri)
Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn
Dachverband der Êzidischen Frauenräte
DKF ( Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden
Mezopotamya Halk Kongresi.
Mezopotamya Özgurluk Partisi.
• PADÊ (Partiya Azadî û Demokrasiya Êzîdiya)
• Tevgêrê Azadî
• PYD (Partiya Yekîtiya Demokrat )
• P.D.K.S (Partiya demoqtat a kurdî ya sûrî)
• Partiya Çep a Kurd li Sûrî.
• Tevgêra nûjen a Kurdistanî-sûrya.
• Partiya Demokrata Kurd li Sûriya( el partî).
• Partiya Demokrata Pêşverû ya kurd li sûriya.
• Partiya Çep a Demokrat li sûriya.
• PYDKS – Partiya Yekiti ya demoqrat a kurd li sûriyê .
• Partiya rêkeftin a kurd li sûrya.
• Partiya çaksaziya kurd li sûriya.
• Partiya kesk a Kurdistanî li sûriya.