دوێنێ 29/1/2014 رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان به‌دروشمی ( ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان سونبولی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌، ده‌یپارێزین) به‌ به‌شداری زیاتر له‌ (31) رێكخراوه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌ هۆڵی هۆتێل په‌رێژ له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، که‌ ناوه‌ندی لاوانی لاوانی رێکخراوی یاریکورد به‌شداری له‌و کونفراسه‌ کرد و پشتیوانی خۆیان وه‌کو لاوانی یاریکورد ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئیداره‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری که‌ له‌ رۆژ ئاوای کوردستان پێک هاتووه‌.

  له‌ سونگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌ له‌لوتكه‌ی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رامبه‌ر به‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه‌ده‌رهه‌ق به‌ نه‌ته‌وه‌كانمان كراو له‌ ده‌یان ساڵی ڕابردوو به‌ گشتی به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و ناسنامه‌ی كوردبوون بێ به‌ش بوون، له‌ ئێستادا ده‌رفه‌تێك هاتۆته‌ ئاراوه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆیه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه‌ له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ بیپارێزین و پشتیوانی خۆمان دووپات بكه‌ینه‌وه‌

رێکخراو یاریکورد ٢٩.١.٢٠١٤

sina529570_484422748334183_1665697385_n1000277_484417221668069_951069398_n1625478_484423041667487_581950415_n1662162_484415965001528_244635881_n

Likes(0)Dislikes(0)