بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەورۆ ئاگادار بووین کە تاریک پەرستان و دوژمنانی خاک و کەلتوری رەسنی نیشتمانی ئێمە کە یارسانەکان(کاکەیەکان) هەڵگری ئەو فەرهەنگە رەسەنن و بە سەدان ساڵە پارێزگاریان لێ کردوە و قوربانیان لە پێناوی بەخشیوە  بۆ ئەوەی  کوەیلە نەبن و بە کوەیلەتی نەژین هێرشیان کردوەتە سەر مێخاس زێد و میلکانی یارانی شای هەورامان و سێ لە یارانی کوردی یارسان (کاکەیی) بە ناوەکانی کاکە رۆکان نامیق،کاکە عمران نامیق و کاکە عدنان بايناني لە ئەو هێرشەدا گیانیان بەخشیوە و بۆ هەتا هەتاێە لە کۆری یاران ماڵ ئاوایان کردوە.

ئێمە سەرەڕای سەرە خۆشی  لە کومەڵگەی کاکەیی و بنەماڵەی داخداری ئەو ئازیزانەمان و مەحکوم کردنی توندی ئەو هێرشانە کە دوێنێ،پێرێ و ئەورۆ لە کەرکوک.موسڵ خانەقین کرا و ئەکرێتە سەر ئەو بەشە لە نەتەوەی کورد کە لە ژێر ناوی کومەڵگەی یارسان(کاکەیی) پەرە بە ژیانی ئاشتیانەی خۆیان ئەدەن وەک کەلامی یارسان دەفەرمووێ (یاری چوار چێوەن باوەری وە جا راستی پاکی و نیستی و رەدا) بە راستی و پاکی و رەدایی لە گەڵ دۆست و دەر هاوسیەکانیان ژیاون و دەژین و هیچ کات و ساتێک هێرشیان نەکردوەتە سەر هیچ کەس و بیر و باوەرێکیتر تەنیا بەرگریان لە خۆیان کردوە بۆ ئەوەی نەبنە قولامی پیاوانی سەحرا. داوا لە هەموو لاێەنە پێوەندیدارەکان دەکەین بە دڵێکی کوردانەوە بچنە هانایانەوە  و لە رق و کینەی بیر چڵکنان و تاریکپەرسانی سەر نیشتمانی باو و باپیرانی ئێمە بیانپارێزن.

هەزاران سڵاو بۆ گیانی  پاکی بە  ناحەق رژراوی کاکە رۆکان نامیق،کاکە عمران نامیق و کاکە عدنان بايناني و هەموو گیانبەخت کردوانی کورد و کوردستان

رێکخراو یارسان یەکێتی شۆڕشگێران کوردستان 

٢٨.٩.٢٠١٩

Likes(5)Dislikes(0)