باوە مەحمود کێیە و هیچ پێوەندی بە عەباس و حسینەوە هەێە بەو شێوەی لە ئەم دوایانە بە بەرگی سەوز گۆرەکەیان بە یا عەباس و یا حسین داپشیبوو؟
یارسانەکان کە لە باشوری کوردستان بە کاکەیی ناسراون پێکهاتەێکی ئاینی و فکرین کە بە سەدان ساڵە لە پیناو مانەوەی خۆیان و پاراستنی داب و نەریتی کوردەواری و میژووی راستەقینەی کورد بە شیوازی جیاواز و بە ئاشکرا و نهێنی  خەباتیان کردوە و کۆلیان نەداوە .
کوردە یارسانەکان لە بەرانبەر داگیرکەران ئەوەندە سفت و قایم خەباتیان کردوە و سەریان بۆ دوژمن نەوی نەکردوە هازر بوون بۆ سێدارە و لە سێدارە دراون بە دەیان یارسانی بۆ دیفاع لە یارسان و باوەری یاری ئاگر لە جەستەی خۆیان بەر داوە و لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان سپاردوە لە چیا سەر بڵێندەکانی کوردستانیش هەر دەم دژی لەشکری بێگانە شەریان کردوە و ملیان بۆ خواستی دوژمن شور نەکردوە و وەک یاری ژیاون و وەک یارسانیش روحیان سپاردوە.
وەک ئاماژەمان پێ کرد هیچ دوژمنێک نەیتوانیوە بە درێژایی مێژوو کوردێکی یارسانی تەسلیم بە ئەوە بکات بێت و لە پشت مێدیاێکەوە بڵێت من ئیسلامم و ئەشهەد بۆ ئاینی ئیسلام بێنێت بەڵام جێگای داخە کە لە هەریمێکی کوردی و لە ژێر دەسڵاتی کورد مەلای کورد میدیای کورد ئەو کارەی بە کاکەیەکانی کوردستان کرد و ناچاریان کردن کە بێن و لە پشت شاشەی تلوزیون بڵێن کە ئەوان بەشێکن لە ئیسلام و هەر لە ژێر دەسڵاتی کوردیشا باوە یادگاریان لە نزیک وەردەک تەقاندەوە و باوە مەحمودیشیان لە پێشدا بە ناوی عەباس و حسین داپوشی و دواتر هەر لە ژێر دەسڵاتی کوردیشا تەقاندیانەوە.
باوە مەحمود مروڤێکی کورد سەر بە بیر و فکری یارسان و کوری باوە وەیسیە،باوە وەیسی کە ئەورۆکە مەزارگەی لە نێوان سنوری دەستکردی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان و لە داوێنی چیای بەمۆ هەڵکەوتوە و نزیکە لە ئزگڵە و ناحیەی مەیدان.
باوە وەیسی کوری سولتان سەهاک پێشەوا و رابەری یارسانەکانە و مەزارگەی سولتان سەهاک لە هەورامان و داوێنی چیای شاهۆ و قبلەی یارسانەکانیش دێتە ئەژمارن و یارسانەکان هەموو ساڵێک بۆ زیارەت رو لە هەورامان و مەزارگەی سولتان سەهاک دەکەن.
  باوە مەحمود و برێکتر لە پێشەوایانی یارسان وەک باوە نوور ، باوە سور ، شاەئیبراهیم مامی باوە مەحمود و باوە گور گور بە فەرمانی سولتان سەهاک بۆ ڕاپەراندنی کار و باری یارسان دەچن بۆ ناوچەی گەرمیان و خانەقین و مەندەلی و دواتر فەرمان دەکرێت بە شاە ئیبراهیم بچێت بۆ بەخدا و بە ئەو شێوەێە شاەئیبرایم لە بەخداد دمینێتەوە و ئێستاکەش مەزاری پیروزی هەر لە بەخدادە و باوە مەحمود لە نزیک خانەقین و باوە نور و باوە سوریش لە نێوان کەلار و دەربەندیخان و  لە ئەم بەر و ئەوبەری روباری سیروانن و باوە گور گور لە کەرکوک.
یارسانەکان لە بەر زۆڵم و زۆری بێگانە و دەست و پێوەندەکانیان وەک مەلا ئسمائیل سووسەییەکان هیج کات نیانتوانیوە و نەیان ویستوە ناسنامە و مێژووی راستەقینەی خۆیان بخەنە روو و هەر لە بەر ئەوەشە هەر بەرەڵاێک کە هات و هێزی هەبوو بە مەیلی خۆی مێژوویکی ناراست و ناوێکی غەریب و ناکوردی و ناپاک دێنێت و ئەیچەسپێنێت بە سەر مێژووی جەندین ساڵە و پاک و بێ گەردی پێشەوایانی ئێمەدا و بە نیازن مێژووی ئێمە لە گەڵ مێژووی کوشتن و برینی خۆیان بکەنە هاوبەش و هاو چارەنووس.

عەلی فەزڵی کەواڵی ١٤.١١.٢٠١٨  

 

 

Likes(2)Dislikes(0)